شارپ نیازی هەیە گۆڕانكاری لە جیهانی لاپتۆپدا بكات
لەم هەفتەیەدا كۆمپانیای شارپی ژاپۆنی یەكەمین لاپتۆپی شاشە 14 ئینجی خۆی كە كوالتییەكەی زۆر سەرووی فول ئیچ دییە لەپێشانگای تایبەت بە نیشاندانی ئامێری دیجیتالی سەردەم نیشاندا.
لاپتۆپی UH90 جیاوازیی بنەڕەتی لەگەڵ لاپتۆپ یان تەبلێتی دیكەدا هەیە. بۆ نموونە كوالیتی و نیشاندانەكەی زۆر بەهێزە، ترانزیستۆری جۆری IGZO زۆر بچووكتر لە LCD تێدایە. وزەی زۆر كەم پێویستە. خاڵی جێگای سهرنج لەوەدایە ئەوكاتەی كە لاپتۆپەكەش دەكوژێتەوە ئەو لاپەڕەیەی كەكراوەتەوەلەسەر شاشهكە دەمێنێتەوە.
