ده‌فته‌ری یادداشتی دیجیتاڵی
سه‌رده‌مێك نوتی بووك یان ئه‌وه‌ی له‌لای خۆمان پێی ده‌ڵێن ده‌فته‌ری یادداشتی رۆژانه، گه‌لێك باوبوو، كه‌م كه‌س هه‌بوو ده‌فته‌رێكی بچووكی له گیرفاندا نه‌بێت و گه‌ر بۆ نووسینی یادداشتیشی نه‌بێت لانی كه‌م پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی تێدا ده‌نووسی، یان له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كاندا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی تێدا یادداشت ده‌كرد. ئێستا ده‌فته‌ری یادداشتیش به‌ره‌و دیجیتالی چووه و كۆمپانیای سۆنی یه‌كه‌مین ده‌فته‌ری یادداشتی دیجیتالی به‌رهه‌م هێناوه كه پێكهاتووه له شاشه‌یه‌كی 13.3 ئینجی. ئه‌م ده‌فته‌ره دیجیتالییه جیاوازی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ كتێبی دیجیتالی كه به E-READER ناسراوه. جیاوازییه‌كه له چه‌ند لایهنهكهیهوه، یه‌كه‌مین شاشه‌ی كتێبی دیجیتالی كیندڵ ته‌نیا شه‌ش ئینجه، به‌ڵام ده‌فته‌ری یادداشتی سۆنی به‌قه‌د لاپه‌ڕه‌یه‌كی A4 ده‌بێت. جیاوازییه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی پێنووسێكی تایبه‌ته‌وه ده‌كرێت یادداشتی تایبه‌تی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م دهفتهرە بنووسی، هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌ی له شووشه دروستنهكراوهو به‌ڵكو له پلاستیك به‌رهه‌م هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌م كێشی ئامێره‌كه كه‌م بێت و هه‌م له‌كاتی نووسینیشدا تیشك نه‌داته‌وه. حیبیری ئه‌لكترۆنی ده‌فته‌ره‌كه له جۆری E-INK كه له نووسیندا زۆر ره‌وانه.
