پرۆگرامێكی ئه‌ندرۆیدیی بۆ رێكخستنی په‌یامه‌كان
سیسته‌می ئه‌ندرۆید له مۆبایلدا گه‌ر باشترین سیسته‌میش نه‌بێت، باوترین و گشتگیرترین سیسته‌مه، چونكه رێژه‌ی ئه‌و ئهپلكهیشنانهی بۆ ئه‌و سیسته‌مه داندراوه له ده‌یان هه‌زار تێپه‌ڕی كردووه. یه‌كێك له‌و ئه‌پلكه‌یشنه یان پرۆگرامانه‌ی بۆ ئه‌م سیسته‌مه داندراوه، ئه‌پلكه‌یشینی GO SMS Pro كه ده‌كرێت رێكخستنی گشت ئه‌و كورته په‌یامانه بكات كه بۆ مۆبایله‌كه‌ت دێن. تواناكانی پرۆگرامی ناوبراو له‌وانه‌دا كورت ده‌كه‌ینه‌وه.
دانانی دیزانێكی نوێ بۆ پرۆگرامه‌كه، سوود وه‌رگرتن له‌و ستایلانه‌ی كه له پرۆگرامه‌كه‌دا هه‌ن. توانای دانانی چه‌ندین فۆلده‌ر وه‌ك، فۆلده‌ری كورتهپهیامه نێردراوه‌كان، كورتهپهیامه هاتووه‌كان، هه‌روه‌ها دانانی فۆلدهرێكی تایبه‌ت بۆ په‌سۆرد دانان له‌سه‌ر كورته‌په‌یامه‌كان، بۆ نموونه حه‌ز ده‌كه‌ی ئه‌و كورته په‌یامانه‌ی له ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه بۆت دێن كه‌س نه‌یبینێت و كورته‌په‌یامه‌كان ئۆتۆماتیكی ده‌چنه فۆلده‌ری په‌سۆرد بۆ داندراو. رێكخستنی خێرا و ئاسانكاری له‌سه‌ر تێسكتی كورته‌په‌یامه‌كان. به‌ڕێكردنی خێرای كورته‌په‌یام و په‌یامی ده‌نگی و ڤیدیۆیی. پشتیوانی كردن له‌زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌كانی جیهان، توانای نووسین به ده‌ستوخه‌تی خۆت و له‌گه‌ڵ دانانی ره‌نگ تایبه‌ت به تێكستی په‌یامه‌كان، دروستكردنی لیستێكی ره‌ش بۆ كورته‌په‌یامه‌كان، بۆ نموونه حه‌ز ناكه‌یت له ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه هیچ كورتهپهیامێكت بۆ بێت.
