رۆبۆتی میرووی كۆپته‌ر

رۆبۆتی میرووی كۆپته‌ر
رۆبۆتی میرووی كۆپته‌ر
كه سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه ده‌كه‌ن ره‌نگه هه‌مووتان گه‌ر جارێكیش له هاویندا له‌سه‌ر چه‌م و رووبارێك یان كانییه‌ك دانیشتبن ئه‌و زیندهوهرتان دیوه، ئێمه به منداڵی پێمان ده‌گوت «كۆپته‌ر» چونكه به‌ڕاستی شێوه‌ی ته‌واو له هه‌لیكۆپته‌ر ده‌چێت.
پسپۆرانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ رۆبۆتێكیان به‌رهه‌م هێناوه هه‌ر راست له شێوه‌ی ئه‌م «كۆپته‌ره« ده‌چێت، وه‌ك ئه‌م مێرووه فڕۆكه ده‌فڕێت، ته‌نانه‌ت فڕینه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده سه‌رنج راكێشه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ زینده‌وه‌ره راستییه‌كه. رۆبۆته فڕۆكه‌كه ناوی BionicOpterه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌ندازیاری ئه‌ڵمانییه‌وه به‌رهه‌م هاتووه. ده‌كرێت به‌هه‌موو لایه‌كدا بفڕێت و ته‌نانه‌ت له شوێنێكیش وه‌ك كۆپته‌ری راسته‌قینه له حه‌وادا راوه‌ستێ. باڵه‌كانی له فایبه‌ری كه‌ربۆن دروستكراوه و له چركه‌یه‌كدا 20 جار لێده‌دات. ده‌كرێت به‌هۆی پرۆگرامێك كه له‌سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان ده‌خرێت كۆنترۆڵی بكه‌ی، هه‌رچه‌نده نازانرێت مه‌به‌ست له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م رۆبۆته چییه، ئایا وه‌ك یاری گه‌یمی منداڵان ده‌كه‌وێته بازاڕ یان وه‌ك ئامێرێكی سیخوڕی، به‌ڵام بۆ دیتنی گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر ئه‌م رۆبۆته سه‌رێك له سایتی یوتیوب بده‌ن و ده‌سته‌واژه‌ی BionicOpter له به‌شی به‌دواداگه‌ڕانی یوتیۆبدا بنووسن.
Top