نۆكیا و به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی ئاشا

نۆكیا و به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی ئاشا
نۆكیا و به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی ئاشا

كۆمپانیای نۆكیا هه‌تا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ریزی كۆمپانیا سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری به‌رهه‌م هێنانی مۆبایلدا سه‌یر ده‌كرا و ته‌نانه‌ت له پێشه‌وه‌ی گشت كۆمپانیاكانی دیكه بوو، به‌ڵام دوای به‌رهه‌م هاتنی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له‌لایه‌ن ئه‌پڵ و سامسۆنگ و سۆنی و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌وه، نۆكیا چه‌ند هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه رۆیشته‌وه هه‌رچه‌نده كۆمپانیا هولهندییهكه به هاوكاری له‌گه‌ڵ مایكرۆسۆفت به به‌رهه‌مهێنانی زنجیره مۆبایلی لومیا چه‌ند هه‌نگاوێك بچێته پێش و خۆی له ریزی مۆبایله ژیرۆكهكاندا ببینێته‌وه.
كۆمپانیا ناوبراو له‌م دوایه‌شدا زنجیره مۆبایلێكی به‌ناوی Asha به‌رهه‌م هێنا كه مۆبایلی Asha501 له ریزی باشترینیان دێت له‌و زنجیره‌یه‌دا.
مۆبایلی Asha501 مۆبایلێكی ئاساییه و مامناوه‌ندییه‌و پردێكه له‌نێوان مۆبایلی هۆشمه‌ند و ئاسایی‌دا، به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وانه‌ن: شاشه‌كه‌ی 3 ئینجه، به‌ڵام كوالیتییه‌كه‌ی ئیچ دی نییه. له بواری دیزاینه‌وه زۆر سه‌رنج راكێشه و ته‌نانه‌ت دیزاینه‌كه‌ی زۆر وه‌ك دیزاینی ئایفۆن 5 ده‌چێت، به‌ڵام رامه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده له‌سه‌رێ نییه و ته‌نیا 128 مگابایته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا ده‌كرێت میمۆری كارتی 32 گیگابایتیشی بۆ دابندرێت، كامێراكه‌ی ته‌نیا 3.2 میگاپێكسله به به‌راورد به كامێرای مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان كه 8 و 12 و 41 میگاپێكسلن زۆر له خوارێیه، مۆبایله‌كه دوو سیم‌كارت ده‌خوێنێته‌وه‌و 6 ره‌نگی هه‌یه و كێشه‌كه‌ی 98.2 گرامه، گشت سیسته‌مه‌كانی وایه‌رله‌یسی هه‌یه، وه‌ك GPRS-WLAN-Bluetooth به‌ڵام ئاماژه به سیتسه‌می wi-fi نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه نرخی مۆبایله‌كه زۆر هه‌رزانه ئه‌وه‌ش گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌تی مۆبایله‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه به 100 دۆلار خراوه‌ته بازاڕه‌وه.
Top