سایتی كتێبخانه‌ی كۆنگره و وێنه‌ی مێژوویی ده‌گمه‌ن
مانگی رابردوو ئه‌رشیفی دیجیتالی كتێبخانه‌ی كۆنگره‌ی نیشتمانيی ئه‌مه‌ریكا به 467 كارت پوستالی پانورامایی كه له ساڵی 2008ه‌وه ده‌ستی پێكردبوو به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌دان وێنه‌ی پانۆرامایی و هه‌زاران وێنه‌ی دیكه له سه‌ده‌ی نۆزده به دواوه كۆكرابوونه‌وه كۆتایی هات. زۆربه‌ی ئه‌و وێنانە كه كۆكرابوونه‌وه وێنه‌ی راستی و مێژوویین و كه له‌كۆنگره‌دا راده‌گیران و به‌ڵام به‌م دوایيه سكان كران و كراونه‌ته وێنه‌ی دیجیتالی.
وه‌ك گشت قۆناغه‌كانی دیكه‌ی وێنه‌گری به شێوه‌ی پانۆرامایی كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ته‌كنیكی تایبه‌تی تێدا به‌كار هاتووه، وێنه گیراوه‌كان جوانتر و سه‌رنج راكێشتر كراون. له كتێبخانه‌ی كۆنگره‌دا ده‌توانیت وێنه‌ی تایبه‌ت به عێراق وكوردستانیش ببینیت بۆ سه‌ردانی كردنی كتێبخانه‌ی كۆنگره سه‌ر له سایتی http://www.loc.gov/pictures بده.
