ئهدۆبیش رووی له به‌رهه‌مهێـنانی ئامێری دیجیتالی كرد

ئهدۆبیش رووی له به‌رهه‌مهێـنانی ئامێری دیجیتالی كرد
ئهدۆبیش رووی له به‌رهه‌مهێـنانی ئامێری دیجیتالی كرد
ئه‌وانه‌ی شاره‌زای بواری كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌من، ده‌زانن كه كۆمپانیای adobe كۆمپانیایه‌كی ناسراوه، كۆمپانیای ناوبراو هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه كه فۆتۆشۆپ و فۆتۆپریمهر، ئه‌دۆب ئه‌كروبات، ئه‌دۆب ئیندزاین، ئه‌دۆب فلاش...تاد. به‌رهه‌م هێناون. له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ئه‌دۆب هاوشێوه‌ی كۆمپانیای گوگڵ له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆی، ئامێری دیجیتالی سه‌رده‌میش به‌رهه‌م دێنێت. یه‌كه‌مین ئامێری دیجیتالی ئه‌دۆب كه بریتی بوو له پێنووسێكی دیجیتالی هه‌ستیار كه به پێنووسی mighty ناسراوه بۆ كێشانه‌وه‌ی وێنه و راسته‌یه‌كی دیجیتالی كه به napoleon ناسراوه بۆ كێشانه‌وه‌ی و دیزاین له‌سه‌ر ته‌بلێت به‌رهه‌م هێناوه. پێنووسی دیجیتالی هه‌ستیاره به زه‌خت بۆ هێنان له‌سه‌ر ته‌بلێت كه به‌پێی رێژه‌ی زهختهكه هێڵی نووسینه‌كه‌ی ئه‌ستوور و باریك ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی راسته‌كه‌ش ده‌كرێت وێنه ئهندازییهكانی وه‌ك چوارگۆشه، بازنه، خشته‌كی....تاد بكێشیه‌وه. ئامێره دیجیتالیه‌كانی ئه‌دۆب به‌هۆی وایه‌رله‌یسه‌وه له‌گه‌ڵ ئهیپاد و ئه‌یفۆن په‌یوه‌ند ده‌درێن.
Top