سایتێك بۆ ده‌ستكاریكردنی وێنه

سایتێك بۆ ده‌ستكاریكردنی وێنه
سایتێك بۆ ده‌ستكاریكردنی وێنه
له جیهانی ئینته‌رنێتدا ده‌یان سایت هه‌ن كه توانا و هه‌وڵه‌كانیان له جوانكاری و رێككردن و ده‌ستكاری كردنی وێنه‌دا چڕكردۆته‌وه، زۆر جاران هه‌ر له‌م گۆشه‌یه‌دا سایتی گرنگ و به سوودمان ناساندووه كه تایبه‌ت بوونه به ده‌ستكاری كردنی وێنه.
جار هه‌یه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری و نیازت هه‌یه كه وێنه‌یه‌ك ده‌ستكاری بكه‌ی، به‌ڵام له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پرۆگرامی تایبه‌ت به ده‌ستكاری كردنی وێنه، وه‌ك فۆتۆشۆپ و پرۆگرامه هاوشێوه‌كانی وه‌ك ئه‌و نییه، له كاتێكی وادا باشترین رێگاچاره ئه‌وه‌یه كه په‌نا بۆ ئه‌و سایتانه به‌ری كه كاری ده‌ستكاری كردنی وێنه به شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سایتی http://www.picmonkey.com/ یه‌كێكه له‌م سایتانه كه جگه له‌وه‌ی وه‌ك هه‌موو سایته‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستكاری وێنه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌وانی تێدایه، ده‌یان چوارچێوه، تێكست، ئیفێكتی سه‌رنج راكێشی تێدایه، هه‌رچه‌نده بۆ هه‌ندێك له‌وانه پێویسته ئه‌كاونتێكت له‌و سایته‌دا هه‌بێت.
Top