ئۆتۆمبێله فڕۆكه‌كه له خه‌یاڵه‌وه به‌ره‌و راستی

ئۆتۆمبێله فڕۆكه‌كه له خه‌یاڵه‌وه به‌ره‌و راستی
ئۆتۆمبێله فڕۆكه‌كه له خه‌یاڵه‌وه به‌ره‌و راستی
له‌مێژ ساڵه بیرۆكه‌ی چێكردنی ئۆتۆمبێلی فڕۆكه زه‌ین و بیری داهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه، داهێنه‌ران له‌مێژه بیرله‌وه ده‌كه‌نه‌وه چ بكه‌ن كه ئۆتۆمبێل چیدیكه به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕوا و شه‌قامه‌كان قه‌رەباڵغ نه‌بن و ركابه‌رێكی به‌هێزیش بۆ فڕۆكه بێننه ئاراوه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2010ه‌وه ئه‌و بیرۆكه‌یه تا راده‌یه‌ك به‌رگی واقعییه‌تی پۆشی و چه‌ندین فڕۆكه‌ی ئۆتۆمبێل یان ئۆتۆمبێلی فڕۆكه تاقیكرانه‌وه و به‌ڵام به‌شێوه‌ی به‌رفره و گشتگیر به‌رهه‌م نه‌هاتن.
كۆمپانیای Terrafugia له‌م دواییه‌دا ئه‌ویش خۆی له‌و مه‌یدانه‌دا تاقیكردۆته‌وه و ئۆتۆمبێلی فڕۆكه‌ی جۆری TF-X به‌رهه‌م هێناوه. ئه‌م فڕۆكه‌یه شوێنی چواركه‌سی ده‌بێته‌وه. باڵه‌كانی فڕۆكه ئۆتۆمبێله‌كه له شوێنی پهنجهرهكانییهتی كه له‌كاتی پێویستدا ده‌نوشتێنه‌وه و به‌هۆیه‌وه باشتر ده‌كرێت پارك بكرێت.
فڕۆكه ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌و كاته‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ڕوات وزه‌ی خۆی به‌ته‌واوی له‌كاره‌با وه‌رده‌گرێت و به‌هۆی ئه‌و باترییانهی كه تێیدایه و شه‌حن ده‌بنه‌وه به رێگادا ده‌ڕوات. ئه‌وكاته‌ی كه ده‌فڕێت باڵه‌كانی ده‌كرێنه‌وه به‌ڵام بۆ نیشتنه‌وه‌ی پێویستی به 30 مه‌تر جێگایه وه‌ك نیشتنه‌وه‌ی شوێنی فڕۆكه.
خێرایی ئۆتۆمبێله فڕۆكه‌كه 322 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدایه، بێ تێكردنه‌وه‌ی به‌نزینی پێویست یان شه‌حنكردنه‌وه هه‌تا 805 كیلۆمه‌تر به رێگادا ده‌ڕوت. وه‌ك فڕۆكه‌ی ئاساییش ئه‌وكاته‌ی كه شۆفێر هه‌ستی به مه‌ترسی كرد، په‌ره‌شوتی تایبه‌ت هه‌یه بۆ خۆ فڕێدان.
Top