مۆتۆرجێت بۆ فێنككردنه‌وه‌ی لاپ‌تۆپ
گه‌رما ورده ورده پله‌كانی ده‌چنه سه‌ر، ئه‌وه هه‌ر مرۆڤه‌كان نین كه به گه‌رما بێزار ده‌بن، بگره ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كانی سه‌رده‌میش ئه‌و بێزاریەیان پێوه دیاره، یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌رما گه‌رمداهاتنی به‌شی پرۆسیسه‌ری لاپتۆپهكانه، هه‌رچه‌نده لاپتۆپه‌كان خۆیان «فه‌ن»یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه سپلیت تاقه‌تی به گه‌رمای هاوین ناشكێت چ بگات به فهنێكی بچووك.
ئامێری GOrb II تا راده‌یه‌ك ئه‌و گرفته له لاپتۆپهكاندا چاره‌سه‌ر ده‌كات. ئه‌م ئامێره وه‌ك گهجتێكی به سوود و تایبه‌ت دهێتهی هۆی پاراستنی لاپ‌تۆپ له گه‌رما. گهجێتێكه وه‌ك دوو پایه له ژێر لاپتۆپه‌كه داده‌نرێت و جگه له كرداری فێنككردنه‌وه بۆ راگرتنی لاپتۆپیش به سووده.
