كام سایتی به‌دواداگه‌ڕان بۆ دۆزینــــــــــــــهوهی وێنه گونجاوه؟

كام سایتی به‌دواداگه‌ڕان بۆ دۆزینــــــــــــــهوهی وێنه گونجاوه؟
كام سایتی به‌دواداگه‌ڕان بۆ دۆزینــــــــــــــهوهی وێنه گونجاوه؟
دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی باش، ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه تۆ مه‌به‌ستته به كوالیتێكی گونجاو له ئینته‌رنێتدا وه‌ك ئه‌وه وایه كه گه‌نجینه‌یه‌كت دۆزیبێته‌وه، جار هه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دوای وێنه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێیت، زۆرتریش هه‌وڵدانه‌كه و بهدواداگهڕانهكه به‌هۆی سایتی گوگڵهوهیه، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه چه‌ند سایتێكی گرنگ هه‌ن ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی وێنه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. لێره‌دا پێناسه‌كی ئه‌م سایتانه ده‌كه‌ین و كورته زانیارییه‌ك له‌باره‌ی سایته‌كانه‌وه باس ده‌كه‌ین.

سایتی Tineye
ئه‌م سایته یه‌كێكه له سایته سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م بواره، له‌م سایته‌دا گرنگترین خزمه‌تگوزاری سایته‌كه گه‌ڕانی پێچه‌وانه‌یه، گه‌ڕانی پێچه‌وانه به‌م كرداره ده‌گوترێت واته له‌سه‌ره‌تادا ئێوه وێنه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر یان له ئینته‌رنێت دۆزیوتانهوه دایدهبهزێنه سه‌ر سایته‌كه، ئیدی له‌مه‌ولا كاری سایته‌كه ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر له شوێنێكی ئینته‌رنێت وێنه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه هه‌بێت ده‌یدۆزێته‌وه. هه‌روه‌ها توانایه‌كی گرنگی سایته‌كه بوونی MulticolorEngine ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌گورێت كه ته‌نیا یه‌ك ره‌نگ هه‌ڵبژێریت، واته وێنه‌كه‌ت به‌و ره‌نگه‌ی كه بۆت دیاریكردووه نیشان بدات، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ نه‌خشه‌سازان زۆر گرنگه.
سایتی CCsearch
ئه‌مە سایتی به‌دواداگه‌ڕانی وێنه‌یه، وێنه‌ی مه‌به‌ستت له‌نێوان ئه‌و وێنانه‌دا ده‌دۆزێته‌وه كه خاوه‌نانی وێنه‌كه یان وێنه‌گرانی پیشه‌یی ئیزنی بڵاوكردنه‌وه‌ی داوه، سایتی ناوبراو پێیوانییه ته‌نیا سایتێكی دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه بگره سایتێكه خۆی به‌رپرس ده‌زانێت و له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان و هه‌روه‌ها جگه له‌وێنه ده‌كرێت مۆسیقی و فیلمی ڤیدیۆیش بدۆزێته‌وه.
سایتی Compfight
سایتی ناوبراو هاوچه‌شنی سایتی فیلیكهره، ئه‌م سایتی به‌دواداگه‌ڕانه كاتێك وێنه‌یه‌ك ده‌دۆزێته‌وه سه‌رچاوه‌ی وێنه‌كه و كورته‌یه‌ك زانیاری سه‌باره‌ت به وێنه‌كه باس ده‌كات، دیاره سایته‌كه خۆی به سایتی فیلكهر ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه بۆیه زۆربه‌ی وێنه‌كانی هی سایتی ناوبراون، خزمه‌تگوزارییه‌كی سایته‌كه بۆ ئه‌وانه به سووده كه وێبلاگ نووسن، گه‌ر بتهه‌وێ به‌بێ كردنه‌وه‌ی “تاب”ێكی نوێ و بێ هیچ ده‌رده‌سه‌رییه‌ك وێنه‌كه‌ت بدۆزیه‌وه و راسته‌وخۆ له‌سه‌ر سایتهكهتی دابنێیت ئه‌م سایته سوودێكی زۆری هه‌یه.
سایتی Flickr Storm
زۆر جاران بۆ دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی باش، ماوه‌یه‌ك خۆمان به چۆنییه‌تی ره‌نگ و تایبه‌تمه‌ندی وێنه‌كه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ین، به‌ڵام له سایتی Flickr Storm ده‌توانیت به‌هۆی رێنوێنییه‌كانی سایته‌كه، روونتر و وردتر وێنه‌كه‌ت بدۆزیه‌وه. به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سایته‌وه ده‌زانی به دوای چ وێنه‌یه‌ك داده‌گه‌ڕێیت.
سایتی WeSEE
سایتی ناوبراو بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای نوێترین وێنه‌دا ده‌گه‌ڕێن، سایتێكی به سووده، به راكێشانی وێنه‌یه‌ك له سایتی Pinterest گوڵبژێرێك له جوانترین وێنه‌ی په‌یوه‌ندار به وێنه‌كه‌ی ئێوه‌وه نیشان ده‌دات. سایته‌كه له هه‌ردوو شێوازی گه‌ڕان به‌پێی وشه و گه‌ڕانی پێچه‌وانه سوود وه‌رده‌گرێت. شایانی باسه سایته‌كه هێشتاش له حاڵه‌تی تێستدایه و ره‌نگه خزمه‌تگوزاری نوێتریشی پێوه زیاد ببن.
سایتی Google Image Search
كورد گوته‌نی هه‌موو رێیه‌ك ده‌چێته‌وه بانه، سایتی گوگڵیش هه‌ر له ریزی یه‌كه‌مدایه و پێویست به باسكردن و روونكردنه‌وه‌ی وردی ئه‌م سایته ناكات، چونكه رۆژانه لانی كه‌م جارێك ده‌یكه‌ینه‌وه. له سایته‌كه‌دا وێنه‌كان به‌پێی ریزبه‌ندی، سنوورداركردن، گه‌ڕانی پێچه‌وانه، هه‌روه‌ها ده‌یان هه‌ڵبژارده‌ی دیكه له‌م سایته‌دا له‌به‌رده‌ستدان.
Top