سایتێك بۆ زانینی شوێنی گۆڕی ناوداران
گه‌لێك جاران ئه‌و پرسیارانه‌ت بۆ دێته پێش كه ئایا گۆڕی ناپلیۆن له كوێیه؟ یان ئه‌دیسۆن له كوێ نێژراوه، چارلی چاپلین مه‌زارگه‌كه‌ی چ شوێنێكه؟ ده‌یان وسه‌دان ناوداری جیهانی له چ شوێنێك نێژراون؟
بۆ ئه‌وانه‌ی تامه‌زرۆی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن، ره‌نگه باشترین سه‌رچاوه سایتی http://www.findagrave.com/ بێت، ئه‌م سایته له به‌شی به‌دواداگه‌ڕان واته (سێرچ)ی سایته‌كه‌دا ده‌توانی ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه مه‌به‌ستته بنووسی و سایته‌كه‌ش كورته‌یه‌ك له ژیان ومه‌رگی كه‌سه‌كه و هه‌روه‌ها مێژووی له‌دایك بوون و رێكه‌وتی مه‌رگی كه‌سه‌كه باس ده‌كات و هه‌روه‌ها چه‌ند وێنه‌یه‌ك له خودی كه‌سه‌كه‌و وێنه‌ی شوێنی مه‌زاره‌كه‌ی نیشان ده‌دات. له سایته‌كه‌دا ده‌توانی خۆشت شوێنی مه‌زارگه‌ی كه‌سه‌كان بنووسی، ته‌نانه‌ت كه‌سانی نزیكی خۆشت، ته‌نانه‌ت مه‌جازی ده‌توانی بچیه سه‌ر گۆڕی كه‌سه‌كان و ده‌سته گوڵی مه‌جازیش دابنێی.
