چاویلكه‌یه‌ك ژیانێكی نوێ به نابینایان ده‌به‌خشێت

چاویلكه‌یه‌ك ژیانێكی نوێ به نابینایان ده‌به‌خشێت
چاویلكه‌یه‌ك ژیانێكی نوێ به نابینایان ده‌به‌خشێت
داهێنانی چاویلكه مێژووییه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وه‌ك زۆر ئامێری دیكه چاویلكه‌ش به‌ره‌و جیهانی دیجیتالی رۆیشتووه و ئه‌م دوو چاوه شووشه‌یه زۆر ئه‌رك ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه پێشتر به خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌ده‌هات.
چاویلكه بۆ ئه‌وانه‌ی بینایان كه‌مه چاوێكی دیكه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر ناشبینن ره‌نگه سوودی نه‌بێت، به‌ڵام لانی كه‌م چاوه‌كانیان ده‌شارێته‌وه. له‌م دواییه‌دا چه‌ند قوتابییه‌كی زانكۆی فلۆریدا جۆره چاویلكه‌یه‌كیان داهێناوه كه ده‌توانێت ژیانی نابینایان بگۆڕێت، ئه‌م چاویلكه‌یه كاتێك نابیناكه كتێبێكی له‌به‌ر راده‌گرێت، كتێبه‌كه‌ی بۆ ده‌خوێنێته‌وه و یان كه به شوێنێك داده‌ڕوات تابلۆكان ده‌خوێنێته‌وه، نرخی كه‌لوپه‌لی سوپه‌رماركێته‌كان ده‌خوێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه جارێ به‌شێوه‌ی به‌رفره به‌رهه‌م نه‌هاتووه، ته‌نیا بۆ تێست دروستكراوه.
Top