پایسكلیش به‌ره‌و جیهانی دیجیتاڵی رۆیشت
پایسكل یان به واتایه‌كی دیكه ئه‌سپه ئاسنینه، مێژووییه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه و له‌پێش هه‌موو ئه‌و ئامرازانه دێت كه مرۆڤ بۆ رۆیشتن له‌بری ئه‌سپ و گیانداری دیكه سوودی لێوه‌رده‌گیردرێت، له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زانستیدا كه باس له‌و ئامرازانه دەكرێت، ده‌گوترێت كه ته‌نیا خاڵی ئیجابیان هه‌بووه له داهێنانیاندا له ناو 20 ئامرازی دیكه‌دا پایسكل به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، پایسكل وه‌ك ئۆتۆمبێل نییه كه خاڵی سلبی و نه‌رێنی گه‌لێكن، پایسكل هیچ ژینگه پیس ناكات و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست به به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌خشێت و ته‌مه‌نی مرۆڤ زیاتر ده‌كات.
پایسكل له‌م دوو ساڵه‌دا گۆڕانكارییه‌كی جددی به‌خۆوه دیوه و هه‌رچه‌نده ئه‌م گۆڕانكارییه له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه هه‌ست پێنه‌كراوه، به‌ڵام لێره‌دا باسی داهێنانی جۆره پایسكیلێك ده‌كه‌ین كه كێشێكی یه‌كجار كه‌می هه‌یه و له باڵیه‌ك ده‌خرێته‌وه و له جانتایه‌كدا هه‌ڵده‌گیردرێت.
پایسكیلی جۆری Yikebik كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 11.2 كیلۆگرامه، ئه‌و كێشه بۆ پایسكلێك كه شه‌حن ده‌بێته‌وه و به‌هه‌ر شهحنكردنهوهیهكیش ده‌توانرێت 15 كیلۆمه‌تر پێی بڕۆی كێشێكی گونجاوه. ئه‌م پایسكله له ریزی 50 داهێنانی گرنگی سه‌ده، پله‌ی 15یه‌می هه‌یه. پایسكله‌كه‌ی له ماوه‌ی نیو كاتژمێردا ده‌توانێت 10 كیلۆمه‌تر بڕوات. شایانی ئاماژه پێدانه پایسكله‌كه هیچ پێدانێكی نییه و به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه سوكانه‌كه‌ی كۆنترۆڵ بكات.
