كاتژمێرێكی ده‌ست به ستایلێكی جێگای سه‌رنجه‌وه
زۆر جار هه‌ر له فایلی ئایتیدا ئاماژه‌مان به‌وه كردووه كه كاتژمێری ده‌ست گه‌رچی وه‌ك یار و دۆستی هه‌زاران ساڵه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵیدا بووه و زانینی كات و ساته‌كان به‌و سپێردراوه، هه‌تا ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی نه‌بێت كه‌م كه‌س هه‌بوو كاتژمێری ده‌ستی نه‌بێت، به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنی مۆبایل مرۆڤ له ئاستی كاتژمێری ده‌ست زۆر به وه‌فا نه‌بووه و به‌ته‌واوی وه‌لانراوه، ئێستاكه كاتژمێره‌كان ده‌ست به توانا و كاركردێكی نوێوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بۆ نموونه كاتژمێری هۆشمه‌ندی و جێگای سه‌رنجی Wime Nanoe Watch، ئه‌و كاتژمێره به‌هۆی ئه‌رك و تواناكانی ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه پێگه‌ی خۆی وه‌رگرێته‌وه و شوێن به مۆبایل له‌ق بكات، چونكه كاتژمێره‌كه به‌س كاتژمێرێك نییه كه ته‌نیا رێكه‌وت و مێژوو دیاری بكات، بگره وه‌ك مۆبایل هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ئه‌و ئه‌نجام ده‌دات و سیمكارتی ده‌چێته سه‌ر و ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی بگریت و كورته نامه بنێریت. جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه گوێ له گۆرانی بگریت و سه‌یری فیلمه ڤیدیۆییه‌كان بكه‌یت و وێنه‌ی پێبگریت.
شایانی ئاماژه پێدانه ئه‌م كاتژمێره شاشه‌كه‌ی 1,53 ئینجه، رامه‌كه‌ی 256 میگابایته میمۆرییه‌كی 2 گیگابایتی له‌سه‌ره و سیسته‌می به‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆیدی هه‌یه و ده‌توانێت به هۆی سیسته‌می بلوتوسه‌وه و GPRS له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی دیكه‌ی دیجیتاڵی په‌یوه‌ند بدرێت.
