فۆتۆشۆپی له‌مسی تایبه‌ت به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان

فۆتۆشۆپی له‌مسی تایبه‌ت به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان
فۆتۆشۆپی له‌مسی تایبه‌ت به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان
ئه‌وانه‌ی شاره‌زای بواری گرافیكين، ده‌زانن كه هیچ پرۆگرامێكی گرافیكی هه‌تا ئێستا شوێنی فۆتۆشۆپی نه‌گرتۆته‌وه، فۆتۆشۆپ كه مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه له بواری گرافیكیدا هه‌ر ڤێرژنه و له ڤێرژنه‌كه‌ی پێش خۆی توانای زیاتری هه‌یه و خزمه‌تگوزاريی زۆرتری تێدایه، به‌ڵام فۆتۆشۆپ زیاتر له گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی كۆمپیوته‌ر ده‌گونجێت، چونكه كاری گرافیكی پێویستی به شاشه‌ی گه‌وره هه‌یه، كه‌چی ئه‌مساڵ له پێشانگای ساڵانه‌ی MWC 2013 دا فۆتۆشۆپی تایبه‌ت به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید هاته به‌رهه‌م. فۆتۆشۆپی تایبه‌ت به مۆبایلی ئه‌ندرۆید زۆربه‌ی تواناكانی فۆتۆشۆپی دیكه‌ی تێدایه. ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌ك 12 میگاپیكسیلیش بێت ده‌كرێت بیكاته‌وه و گۆڕانكاری تێدا پێكبێنێ. جگه له‌وه‌ش به كڕینی ئه‌م فۆتۆشۆپه ئێوه ده‌توانین له هاردی Cloud ئه‌دۆب 2 گیگابایت وه‌ربگرن.
Top