مۆبایلی NEC Medias W و ستایلێكی تایبه‌ت
ژاپۆن كه وڵاتێكی به‌هێزی پیشه‌سازییه، هه‌میشه ئه‌و به‌رهه‌مه تهكنهلۆژییانهی كه له‌م وڵاته‌دا به‌رهه‌م هاتوون له ریزی یه‌كه‌مدا بوونه، به‌بێ هیچ چه‌شنه ریكلامێك كه باس دێته سه‌ر ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی وڵاتی ژاپۆن هه‌میشه باشترین كوالیتی، باشترین ستانده‌ری جیهانیت بیرده‌كه‌وێته‌وه. له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای NTT DoGoMoی ژاپۆنی مۆبایلێكی به‌ناوی NEC به‌رهه‌م هێناوه كه خاوه‌نی دوو شاشه‌ی 4.3 ئینجییه. ستایلی مۆبایلی ناوبراو زۆر ده‌گمه‌نه و ناوازه‌یه، چونكه خاوه‌نی دوو شاشه‌یه كه له په‌نای یه‌كدان و پێكه‌وه شاشه‌یه‌كی 5.6 ئینجی پێك ده‌هێنن. ئه‌وكاته‌ی پێویستت به هه‌ردوو شاشه‌كه نه‌بوو، یه‌كێك له شاشه‌كان ده‌چێتە بن شاشه‌ی دووه‌م و به‌شێوه‌ی سكهیی دێته ده‌ره‌وه. مۆبایله‌كه رامێكی 1 گیگابایتی و كامێرایه‌كی 8 میگاپیكسیلی هه‌یه هاردهكهشی 16 گیگابایته.
پرۆگرامه‌كان له‌و مۆبایله‌دا ده‌كرێت له هه‌ر شاشهیهكدا به جیا بكرێنه‌وه ، هه‌روه‌ها ده‌كرێت به‌یه‌ك شاشه‌ش بكرێنه‌وه، كێشی مۆبایله‌كه 183 گرامه.
