سپیكه‌ری وایه‌رله‌یسی ستوونی فلیپس
كۆمپانیای فلیپس كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی به‌رهه‌مهێنی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی نوێ، به‌تایبه‌تی كار‌و ئه‌ركه‌كانی له به‌رهه‌مهێنانی سپیكه‌ر واته (بڵندگۆ)دا چڕ كردۆته‌وه، له‌م دواییه‌دا نوێترین سپیكه‌ری وایه‌رله‌یسی به‌رهه‌مهێنا كه به رای كۆمپانیای ناوبراو یه‌كه‌مین سپیكه‌ری ستونی ده‌نگه له جیهاندا، كه بڵندگۆكانی لێك جیا ده‌بنه‌وه و له‌به‌ریه‌ك ده‌خرێنه‌وه. له‌راستیدا سیسته‌مه ده‌نگییه‌كه بۆ ده‌نگی 3D به‌رهه‌م هاتووه. به سپیكه‌ری جۆری HTL9100 ناسراوه، بڵندگۆكه هیچ وایهرهكی نییه بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی دیكەدا، بگره به‌بێ وایه‌ره، سوود له سیسته‌می بلوتوس Wi-fi وه‌رده‌گرێت. ته‌نانه‌ت بۆ وزه وه‌رگرتنیش پێویستی به وایه‌ری كاره‌بایی نییه و شه‌حن ده‌كرێته‌وه.
