ناساندنی جۆرهكــــــــــــــــــــــــــــــــــانی كیبۆرد

ناساندنی جۆرهكــــــــــــــــــــــــــــــــــانی كیبۆرد
ناساندنی جۆرهكــــــــــــــــــــــــــــــــــانی كیبۆرد
كیبۆرد گرنگترین ئامڕازە بۆ ئه‌نجامدانی فه‌رمان و ئه‌ركان له كۆمپیوته‌ردا، (keyboard) كه به‌مانای ته‌خته‌ی دوگمه‌كان یان ته‌خته‌ی كلیله‌كان دێت، گشت ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر نیازی هه‌یه له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كان، یاری، نووسینی ده‌ق..تاد ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بسپێرێت. به‌بێ بوونی كیبۆرد، نا‌توانیت هیچ سوودێك له كۆمپیوته‌ر وه‌ربگريت، له‌م دواییه‌دا جگه له كیبۆردی حه‌قیقی، واته ئه‌و كیبۆرده‌ی ده‌توانیت ده‌ست له دوگمه‌كانی بدەیت و فه‌رمانه‌كانی پێ ئه‌نجام بده‌یت، كیبۆردی مه‌جازیش هاتۆته ئاراوه، كیبۆردی مه‌جازی به‌و كیبۆرده ده‌گوترێت كه ته‌نیا شێوه‌ی كیبۆرد له‌سه‌ر شاشه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و به داگرتنی هێمای پیته‌كان له‌سه‌ر شاشه‌كه ده‌كرێت فه‌رمانه‌كان وه‌ك كیبۆردێكی ئاسایی ئه‌نجام بده‌یت، به‌ڵام كه كوژاندتهوه یان له پرۆگرامه‌كه چوویهدهر، ئیدی كیبۆردێك بوونی نامێنێت.. ئه‌و جۆره كیبۆرده له ته‌بلێت و مۆبایله لهمسییهكاندا بوونی هه‌یه.
جۆره‌كانی كیبۆرد گه‌لێكن، هه‌ر كام له كیبۆردهكان له‌بواری دیزاین و كاروكرده‌وه جیاوازن، هه‌ندێك كیبۆرد جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌نديی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له بواری ستایل و دیزاینیشه‌وه جیاوازه، له‌مه‌ولا هه‌ر جاره و هه‌ندێك له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆره كیبۆردێكدا ئاشناتان ده‌كه‌ین.
ARC كیبۆردی وایه‌رله‌یسی مایكرۆسۆفت
ئه‌و كیبۆرده یه‌كێك له باشترین جۆره‌كانی كیبۆرده، كه به‌م كه‌وانه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی ستایلێكی وه‌رزشی زۆر جوانی به كیبۆرده‌كه به‌خشیوه، جگه له ستایلی سه‌رنجڕاكێشی كیبۆرده‌كه، بوونی سیسته‌می وایه‌رله‌یس وای كردووه كه بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر ئامێرێك كه له‌و سیسته‌مه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت په‌یوه‌ند بدرێت، كیبۆرده‌كه به‌رهه‌می كۆمپانیای مایكرۆسۆفته، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان له تایبكردندا نییه، ره‌نگه كیبۆردێكی له‌م جۆره هیچ سوودێكی ئه‌وتۆیان بۆی نه‌بێت.
كیبۆردی وایه‌رله‌یسی جۆری K400
كیبۆردی جۆری K400 ناوی به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی كۆمپانیای Logitechه كه زۆر زۆر ته‌نكه و زۆريش سووكه، زۆربه‌ی دوگمه زیادییه‌كان له‌م كیبۆرده‌دا لابردراون. جگه له‌وه‌ش به‌شێكی له‌مسی كه له كیبۆرده‌دا ده‌بینرێت، ئه‌ركی ماوس یان تاچ په‌دی لاپ‌تۆپ ئه‌نجام ده‌دات.
كیبۆردی هه‌تاوی جۆری K750
كیبۆردی جۆری Logitech Wireless solar K750 ئه‌م كیبۆرده زۆر تایبه‌تییه و بۆ كاركردنی پێویستی به وزه‌ی خۆره، ته‌نانه‌ت به رووناكییه‌كی زۆر كه‌میش كار ده‌كات، واته ئه‌وه گرنگ نییه كه تیشكی خۆر ده‌بێت هه‌میشه له‌سه‌ر كیبۆرده‌كه بێت. واته به رووناكی ژوور یان گلۆپیش كار ده‌كات و وزه‌ی رووناكی ده‌كاته وزه‌ی كاره‌بایی و باترییه‌كانی پێ شه‌حن ده‌كاته‌وه، گه‌ر باترییه‌كانی شه‌حن بوونه‌وه ده‌كرێت هه‌تا سێ مانگ به‌بێ هیچ رووناكییهكیش سوودی لێوه‌ربگیرێت.
كیبۆردی جۆری G510 تایبه‌ت به یاری كۆمپیوته‌ر
كۆمپانیای لاجیتیك زۆربه‌ی كاركردی كۆمپانیاكه‌ی له به‌رهه‌مهێنانی كیبۆرددا چڕ كردۆته‌وه، به‌شێكی زۆری ئه‌م كیبۆردانهی لێره‌دا باسیان كراوه، هی كۆمپانیای ناوبراون. كیبۆردی جۆری G510 كیبۆردێكی تایبه‌ت به گهیمهرهكانه، شاشه‌یه‌كی LCD له‌سه‌ره بۆ نیشاندانی زانیاريی تایبه‌ت به یارییه‌كه ژماره‌ی یاریكه‌ره‌كان و زانیاری سێرڤه‌ری گهیمهكه، هه‌روه‌ها ده‌كرێت باكگراوه‌ندی دوگمه‌كان بگۆڕدرێت.
كیبۆردێك ته‌نیا بۆ یه‌ك ده‌ست!
Maltorn كیبۆردێكی نوێیه و ستایله‌كه‌ی سه‌رنجڕاكێشه، ئه‌گه‌رچی گشت كیبۆردێك ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بكرێت له تایبكردندا ئاسانكاری بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی بڕه‌خسێنێت و خێرایی زیاتر بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م كیبۆرده پێچه‌وانه‌یه، چونكه بۆ یه‌ك ده‌سته، هه‌رچه‌نده ده‌گوترێت به‌م كیبۆرده خێرایی تایبكردن زیاتر ده‌بێت، و هه‌ست به ماندوویه‌تی ناكرێت، به‌ڵام رای من وا نییه. چونكه مرۆڤ ئه‌وه‌ی به هه‌ردوو په‌نجه‌ی ده‌یكات ناتوانێت به یه‌ك په‌نجه ئه‌نجامی بدات.
كیبۆردی جۆری Loxeed U7 Crossover
ئه‌م كیبۆرده كارایی و توانایی له‌گه‌ڵ كیبۆرده‌كانی دیكە جیاوازه، چونكه دوگمه‌كانی ده‌كرێت بۆ هه‌ر كامیان پرۆگرامێك دابندرێت و ئه‌ركێكی تایبه‌تی پێ بسپێردرێت، هه‌روه‌ها بوونی گڵۆپی ره‌نگاوره‌نگی LED جوانییه‌كی تایبه‌تی به كیبۆرده‌كه ده‌به‌خشن، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له به‌شی Plug & Play بۆ گۆڕینی ره‌نگی رووناكی LED به‌كار بهێنرێت. یان له پرۆگرامێكی تایبه‌تی كه به‌ناوی Muskin ه بۆ ستایلی نوێ به دوگمه‌كان سوودی لێوه‌ربگیرێت. بۆ نموونه ئێوه ده‌توانن گۆرانییه‌ك بكه‌نه‌وه و به پرۆگرامی Muskin له كیبۆرده‌كه‌دا ریتمی گۆرانییه‌كه به‌رز و نزم بكه‌ن و واته گڵۆپی دوگمه‌كان به‌پێی ریتمی گۆرانییه‌كه ده‌گۆڕدرێت. گڵۆپه‌كان بۆ كاركردن پێویستیان به وزه‌یه‌كی زۆر كه‌مه.
Top