دكتۆر ماوس ئاگاداری ته‌ندروستیان ده‌بێت!
ماوس هه‌رچه‌نده به ئامێری لاوه‌كی كۆمپیوته‌ر سه‌یر ده‌كرێت، به‌ڵام له راستیدا له ریزی ئامێره سه‌ره‌كییه‌كان دێته ژمار، چونكه وه‌ك كلیلی سه‌ره‌كی چوونه ناو پرۆگرامه‌كانه و بۆ ئاسانكاری له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كاندا رۆڵی گرنگ ده‌بینێ و هه‌روه‌ها زۆر پرۆگرامیش هه‌ن به‌بێ ماوس ئه‌نجام نادرێن. به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆژی نوێ، له‌م دواییه ماوسێكیان به‌رهه‌م هێناوه كه جگه له ئه‌نجامدانی ئه‌ركی خۆی، زه‌ختی خوێن و لێدانی دڵ ده‌گرێت و ئه‌گه‌ر له به‌كارهێنه‌ره‌كه‌یدا هه‌ستی به گرفتێكی ته‌ندروستی كرد، به‌هۆی كۆمپیوته‌ره‌وه زانیارییه‌كان بۆ سایتی ته‌ندروستی به‌ڕێ ده‌كات، یان بۆ ئه‌و دكتۆره‌ی كه مه‌به‌ستته، بۆ ئه‌وه‌ی كه له مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كه‌ت ئاگادارت كاته‌وه، M.D mause زه‌ختی خوێن و لێدانی دڵ ده‌گرێت، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه په‌نجه بخه‌یته ئه‌و بازنه‌یه كه به ماوسهكهوه لكێندراوه و زانیارییه ته‌ندروستییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌زانرێت.
