ته‌له‌فۆنێكی هۆشمه‌ند به دوو شاشه‌ی جیاواز

ته‌له‌فۆنێكی هۆشمه‌ند به دوو شاشه‌ی جیاواز
ته‌له‌فۆنێكی هۆشمه‌ند به دوو شاشه‌ی جیاواز
له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی سه‌رده‌مدا كه‌متر به‌رهه‌مێكی دیجیتالی روسیمان دیوه، نه‌ك هه‌ر ئێستا پێشتریش روسیا زیاتر وه‌ك وڵاتێكی به‌هێزی به‌رهه‌مهێنی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ ناسراوه، تاكو وه‌ك به‌رهه‌مهێنی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی.. به‌ڵام له‌م دواییه‌دا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی روسیه‌وه مۆبایلێكی هۆشمه‌ند به‌ناوی YotaPhone هاته به‌رهه‌م، كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی LCDیه له‌لای چه‌پ و شاشه‌یه‌كی تایبه‌ت به نیشاندانی كتێبی ئه‌لكترۆنی واته (E paper) له‌لای راسته. ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كه دوو شاشه‌ی 3,4 ئینجی له جۆری HD هه‌یه، هه‌رچه‌نده مۆبایله كتێبخانه دیجیتالییه‌كه تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رفره نه‌هاتۆته به‌رهه‌م و ته‌نیا بۆ تێست ره‌وانه‌ی وڵاتانی جیهان كراوه، كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا په‌ره‌ی پێبده‌ن و زیاتر به‌رهه‌م بێنن. شاشه‌ی E-Paper به‌م هۆیه‌وه به‌و ته‌له‌فۆنه هۆشمه‌نده زیاد بووه كه بكرێت به‌هۆی ره‌نگی سپی و ره‌ش زیاتر سوودی لێوه‌ربگیرێ، چونكه شاشه‌كه ره‌ش و سپییه و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه رای وایه كه شاشه‌ی ره‌ش و سپی زیاتر بۆ خوێندنه‌وه سوودی لێده‌بیندرێت.
Top