گه‌شت له جیهاندا به‌یه‌ك كلیك
حه‌ز ده‌كه‌ی شاری پاریس ببینی و سه‌رێك له تاوه‌ری ئیڤیل بده‌ی، یان ئاره‌زووته بچییه ئه‌مه‌ریكا و سه‌رێك له په‌یكه‌ری ئازادی بده‌ی، یان حه‌ز ده‌كه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه جیهانییه‌كان وه‌ك خۆی ببینی. له جیهانی ئه‌نته‌رنێتدا ئه‌م ئاواتانه دێنه دی. سایتی http://www.360cities.net/ سایتێكه كه ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر واقیعی به هه‌ر چوار ده‌وری تاوه‌ری ئیڤیل یان كاتژمێری بیگ بیندا بخولێیه‌وه و سه‌ر له ئیتالیا بده‌ی و پیاسه‌یه‌ك له شه‌قامه‌كانی رۆمادا بكه‌ی.. یان حه‌ز ده‌كه‌ی هه‌ر بۆ خۆشیش بێت سه‌رێك له قه‌ڵای هه‌ولێر و پاركه‌كانی بده‌ی، ئه‌م سایته بكه‌وه‌و له به‌شی سێرچ واته به‌دواداگه‌ڕاندا ناوی ئه‌و شوێنه بنووسه كه مه‌به‌ستته.
كاتێك سایته‌كه ده‌كه‌یه‌وه ناوی ئه‌و شوێنانه‌ی تێدایه كه به‌شێوه‌یه‌كی پانۆرامایی واته 360 پله ده‌كرێت به ده‌وریدا بسوڕیهوه و به‌هۆی زومهكهی بیهێنیه پێشه‌وه.
