مۆبایلی ئایفۆن یان نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆك
هاندی مۆبایلی ئایفۆن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای به‌رهه‌م هاتنیه‌وه ئه‌ركی ئه‌و ته‌نیا ئه‌نجامدانی ئه‌ركی په‌یوه‌ندی نه‌بووه، بگره ئایفۆن وه‌ك كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌ڤزیۆن و فاكس و گه‌یمه‌ر...تاد سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، ئایفۆن وه‌ك كامێرایه‌كی دیجیتالی پیشه‌یی رۆڵی خۆی ده‌بینێت، له هه‌ندێك وڵات‌دا كه سیتسه‌می بانكی پێشكه‌وتووه، ئایفۆن وه‌ك كارتی بانكیش سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژیش ئامێری لاوه‌كی گرنگ بۆ ئایفۆن به‌رهه‌م دێن كه ئه‌ركی جیاجیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌م كه‌یسه‌ی ئایفۆن كه هه‌م ئایفۆنه‌كه ده‌پارێزێت و هه‌م هێڵكاری دڵی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌و ئامێره‌ی كه ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌یه، ئامێری هێڵكارییهكه كه به ئایفۆنه‌كه‌وه په‌یوه‌ند ده‌درێت ده‌توانێت 12 هه‌زار جار كرداری سی چركه‌ی هێڵكاری دڵ نیشان بدات. ئامێری بچووكی Alivecore Heart Monitor كه له مۆبایلی ئایفۆن ده‌خرێت، بڕیار وایه له سه‌ره‌تای كرێسمێسی ئه‌مساڵدا بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
