كۆمپیوته‌ره‌كانی داهاتوو به جوڵه‌ی چاو كۆنترۆڵ ده‌كرێن
ساڵی 2013 هێشتا مانگێكی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ڵام ئاماژه‌كان هه‌ر له ئێستاوه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه مرۆڤ هێنده‌ی دیكه به‌ره‌و ته‌مبه‌ڵی جه‌سته‌یی ده‌ڕوات و ته‌نانه‌ت په‌نجه‌كانی له‌كاتی كاركردن به كۆمپیوته‌ردا ئازار نادات و هه‌ر به ئاماژه و جوڵه‌ی چاو ئه‌ركه‌كانی راده‌په‌ڕێنێ.
ئامێری دیجیتالی Tobii Rex كه له‌گه‌ڵ سیسته‌می ویندۆز8 ده‌گونجێت، وه‌ك ئامێرێكی لاوه‌كی واته وه‌ك ماوس یان كیبۆرد له‌لای كۆمپیوته‌ر داده‌ندرێت و به‌هۆی كێبڵی USBیه‌وه به كۆمپیوته‌ر په‌یوه‌ند ده‌درێت، ئیتر به‌هۆی ئه‌و ئامێره‌وه كۆمپیوته‌ره‌كانتان به جوڵه‌ی چاو كۆنترۆڵ بكه‌ن، ئه‌م ئامێره هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌وانه‌ی كه په‌ككه‌وته‌ن و په‌نجه‌كانیان جوڵه‌ی پێویستیان پێناكرێت به‌سووده، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش بۆ ئه‌وانه‌ی كه مرۆڤی ئاسایین و هیچ كه‌موكورتییه‌كیان له پهنجهكانیاندا نییه زیانبه‌خشه، چونكه مرۆڤ به‌ره‌و ته‌مبه‌ڵی زیاتر هان ده‌بات. هه‌رچه‌نده به‌ر له‌و سیسته‌مه‌ش سیسته‌می Leap motion به‌رهه‌م هاتووه، كه زۆر كار وئه‌رك له سه‌ر شاشه له‌مسییه‌كان ئاسان ده‌كاته‌وه.
