سایتێك بۆ ناساسینی روخساره‌كان
ئه‌گه‌ر له نزیكه‌وه‌ش كۆمپیوته‌ری پۆلیس و شوێنه ئهمنییهكانتان نه‌دیبێ، له فیلمه‌كاندا دیتووتانه كه به پرۆگرامێك روخساری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌ناسراون و به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س دیتوویانه، بۆ نموونه دزێك كه چۆته سه‌ر ماڵێك و كه‌سێك به ناو دزه‌كه ناناسێ، به‌ڵام یه‌كێك دزه‌كه‌ی دیوه و روخساره‌كه‌ی بۆ پۆلیس باس ده‌كات، (وه‌ك چاوی به‌م شێوه‌یه بوو، لووتی به‌م شێوه‌یه بوو، لێو و ده‌می ئاوا بوو، قژی سه‌ری به‌م شێوه‌یه بوو...تاد)، پۆلیس یان ده‌زگای ئه‌منی به هۆی پرۆگرامێكی كۆمپیوته‌ر به‌پێی وه‌سفه‌كه روخسارهكه دروست ده‌كات، كه تا راده‌یه‌ك له شێوه‌ی روخساری دزه‌كه ده‌چێت...
سایتی http://flashface.ctapt.de راست ئه‌م ئه‌ركه ئه‌نجام ده‌دات، واته ده‌كرێت بۆخۆت له نێوان ده‌یان نموونه‌ی چاودا كه نزیكه له چاوی ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌به‌ستته، یان له نێوان ده‌یان قژی سه‌ر و روخسار و ده‌م و لێودا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته ده‌ربێنی و وێنه‌یه‌كی پێ دروست بكه‌ی كه گه‌ر سه‌داسه‌دیش وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته نه‌چێت، لانی كه‌م 80% وه‌ك ئه‌و كه‌سه ده‌چێت... ته‌نانه‌ت ده‌توانن روخساری خۆشتان چێ بكه‌ن...
