ته‌له‌ڤزیۆنی لهیزهریش به‌رهه‌م هات

ته‌له‌ڤزیۆنی لهیزهریش به‌رهه‌م هات
ته‌له‌ڤزیۆنی لهیزهریش به‌رهه‌م هات
له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا ته‌له‌ڤزیۆن گۆڕانكارییه‌كی جددی به‌خۆیه‌وه دیوه، ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی پلاسما LCD, LED, OLED به‌رهه‌م هاتن، له‌م دوو ساڵه‌ی دوایشدا ته‌له‌ڤزیۆنی هۆشمه‌ند واته smart TV به‌رهه‌م هات كه جگه له‌وه‌ی وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆن ئه‌ركی نیشاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی هه‌یه، ده‌كرێت وه‌ك كۆمپیوته‌ریش هێڵی ئه‌نته‌رنێتی پێوهربگیرێت و چه‌ندین ئه‌ركی دیكه‌ش ئه‌نجام بدات. له‌م دواییه‌دا له‌لایه‌ن كۆمپانیای LGیه‌وه ته‌له‌ڤزیۆنی له‌یزه‌ری هاته به‌رهه‌م.
ته‌له‌ڤزیۆنی Hecto له‌راستیدا پرۆژكته‌رێكی له‌یزه‌ری زۆر به‌هێزه، كه به‌دانانی له مه‌ودای 56 سم دیوارێكی سپی، وێنه‌ی 100 ئینجی نیشان ده‌دات، نیشاندانێك به كوالیتی فول ئێچی دی، ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه بۆ هۆڵ و شوێنه‌كانی رێوره‌سم و ڤێللا و ماڵه گه‌وره‌كان زۆر له ته‌له‌ڤزیۆنێكی دیكه گونجاوتره. پرۆژكته‌ر تیڤییه‌كه، بڵندگۆی 10 واتی هه‌یه. هه‌روه‌ها شوێنی دانانی سێ كێبڵی HDMI هه‌یه، له‌گه‌ڵ شوێنی دانانی كۆمپیوته‌ریش. به ریمۆت كۆنترۆڵی سیحریش كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
Top