ناساندنی جۆرهكــــــــــــــــــــــــــــــــــانی كیبۆرد

ناساندنی جۆرهكــــــــــــــــــــــــــــــــــانی كیبۆرد
ناساندنی جۆرهكــــــــــــــــــــــــــــــــــانی كیبۆرد
كیبۆرد گرنگترین ئامرازه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌رمان و ئه‌ركان له كۆمپیوته‌ردا، (keyboard) كه به‌مانای ته‌خته‌ی دوگمه‌كان یان ته‌خته‌ی كلیله‌كان دێت، گشت ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر نیازی هه‌یه له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كان، یاری، نووسینی ده‌ق..تاد ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بسپێرێت. به‌بێ بوونی كیبۆرد، ناتوانرێت هیچ سوودێك له كۆمپیوته‌ر وه‌ربگیردرێت، له‌م دواییه‌دا جگه له كیبۆردی حه‌قیقی، واته ئه‌و كیبۆرده‌ی ده‌توانرێت ده‌ست له دوگمه‌كانی بدرێت و فه‌رمانه‌كانی پێ ئه‌نجام بده‌یت، كیبۆردی مه‌جازیش هاتۆته ئاراوه، كیبۆردی مه‌جازی به‌و كیبۆرده ده‌گوترێت كه ته‌نیا شێوه‌ی كیبۆرد له‌سه‌ر شاشه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و به داگرتنی هێمای پیته‌كان له‌سه‌ر شاشه‌كه ده‌كرێت فه‌رمانه‌كان وه‌ك كیبۆردێكی ئاسایی ئه‌نجام بده‌یت، به‌ڵام كه كوژاندتهوه یان له پرۆگرامه‌كه چوویهدهر ئیدی كیبۆرده‌كه بوونی نامێنێت.. ئه‌و جۆره كیبۆرده له ته‌بلێت و مۆبایله لهمسییهكاندا هه‌یه.
جۆره‌كانی كیبۆرد گه‌لێكن، هه‌ر كام له كیبۆردهكان له‌بواری دیزاین و كاركرده‌وه جیاوازن، هه‌ندێك كیبۆرد جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌نديی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له بواری ستایل و دیزاینیشه‌وه جیاوازه، له‌مه‌ولا هه‌ر جاره و هه‌ندێك له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆره كیبۆردێك ئاشناتان ده‌كه‌ین.
1- كیبۆردی جۆری Dinovo Edge
كیبۆردی جۆری Dinovo Edge به‌رهه‌می كۆمپانیای Logitechیه، تایبه‌تمه‌نديی كیبۆرده‌كه جیاوازه له كیبۆردی دیكه، گشت دوگمه‌كانی له جۆره پلاستیكی روونی Plexiglas واته هاوشێوه‌ی جام، به‌رهه‌م دروستكراون، خودی كیبۆرده‌كه له ئه‌له‌مینیۆم دروستكراوه، له بواری دیزاینه‌وه زۆر سه‌رنجڕاكێشه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كیبۆرده‌كه ئه‌وه‌یه به‌شێكی له‌مسییه واته Touchdisc كه به‌هۆیه‌وه ده‌كرێت به‌بێ ماوس ئه‌ركه‌كان ئه‌نجام بده‌ی. سیسته‌می Perfectstrokeی هه‌یه كه ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه به‌بێ هیچ ده‌نگێك تایب بكه‌ی.
2- كیبۆردێك ده‌ستوخه‌تی به‌كارهێنه‌ر ه‌كه‌ی ده‌ناسێت
یه‌كێك له كیبۆرده سه‌رنجڕاكێشه‌كان ئه‌وه‌یه توانای ناسینی ده‌ستوخه‌تی هه‌یه، واته ئه‌و خه‌ته‌ی كه به ده‌ست ده‌نووسرێت، به‌ڵام له كیبۆرده‌كه‌دا هێشتا زمانه‌كانی ئارامی واته عه‌ره‌بی و كوردی و فارسی زیاد نه‌كراون، ته‌نیا زمانه‌كانی ئینگلیزی، چینی و ژاپۆنی و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به فۆنتی لاتین ده‌نووسن تێدایه، به‌هۆی ئه‌و توانایه‌وه به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك تایب بكه‌یت، واته به ده‌ستوخه‌تی خۆت له‌سه‌ر شاشه له‌مسییه‌كه بنووسی و كیبۆرده‌كه ده‌یكات به فۆنتی كۆمپیوته‌ر. ئه‌و توانایه ئه‌وكاته باشه كه ده‌سته‌كانت به‌هۆی تایب كردنه‌وه تووشی ئازار بوونه، یان چاوه‌كانت ماندووبوونه.
3- كیبۆردی Cyborg
كیبۆردی جۆری Gyborg Gaming كیبۆردێكی پته‌وه و له راستیدا تایبه‌تە به گه‌مه‌كردنی ئه‌لكترۆنی، ئه‌ویش ئه‌و گهیمانهی كه ئه‌كشنن و جوڵه‌ی زۆریان تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی له‌كاتی یاریكردندا به‌سه‌رخۆیدا زاڵ نه‌بوو، كیبۆرده‌كه‌ی به ئه‌رز دادا هیچی لێنه‌یه‌ت.
له‌سه‌ره‌وه‌ی كیبۆرده‌كه‌دا چه‌ند دوگمه‌یه‌ك هه‌یه بۆ كۆنترۆڵی ده‌نگ و ئه‌ركه‌كانی مۆڵتی میدیا كه ته‌واو له‌مسییه. 12 دوگمه‌ی له رۆخی كیبۆرده‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌پێی پێویست پرۆگرامیان بۆ دابنێیت، واته به‌ویستی خۆت هه‌ر دوگمه‌یه‌ك بۆ پرۆگرامێك ته‌رخان بكه‌یت. یان بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی یاریكردندا هه‌ر دوگمه‌ی بۆ جوڵه‌یه‌ك دابنێیت، هه‌روه‌ها دوگمه‌كانی D,W,A,S و ئه‌و دوگمانه‌ی كه لای چه‌پ و راست و خوار و سه‌ر نیشان ده‌ده‌ن له دوگمه‌كانی دیكه جیاواز كراون.
4- كیبۆرد و شاشه له‌مسی هۆشمه‌ند
ئه‌م كیبۆرده بۆ ئه‌وانه‌ی كه سه‌یری فیلم ده‌كه‌ن و كار له‌سه‌ر فیلم و مۆنتاژ ده‌كه‌ن سوودێكی زۆری هه‌یه، به‌هۆی ئهوكیبۆرده ده‌توانرێت به خێرایی و به ئاسانی فیلم و فایله ده‌نگییه‌كان بكه‌نه‌وه. چونكه 8 دوگمه‌ی تایبه‌تی تێدایه كه بۆ ئه‌م مهبهستهداندراون، جگه له‌وه‌ش 12 دوگمه‌ی دیكه‌یش كه هه‌ندێك كار‌و ئه‌ركی دی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ك گه‌وره كردنه‌وه، داخستنی خێرای پرۆگرامه‌كان، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی كیبۆرده‌كه بوونی به‌شێكی له‌مسی هۆشمه‌نده له‌لای راسته‌وه كه هه‌م ئه‌ركی ماوس ئه‌نجام ده‌دات و هه‌م كاری ئه‌و دوگمانه كه بۆ ژماره داندراون.
5- كیبۆردی جۆری Goldtouch go
كیبۆردی جۆری GoldTouch Go كیبۆردێكی گونجاوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌شت و گه‌ڕاندان و نیازیان هه‌یه له گهشتهكهشیاندا كاری تایب بكه‌ن. هه‌روه‌ك له وێنه‌ی كیبۆرده‌كه‌دا دیاره، كیبۆرده‌كه ده‌نووشتێته‌وه و بۆ هه‌ڵگرتن شوێنێكی كه‌متر ده‌گرێت و به ئاسانی ده‌كرێت له پاڵیهكی بخه‌یه‌وه. له‌گه‌ڵ كیبۆرده‌كه، كه‌یسێكی تایبه‌ت هه‌یه كه هه‌م كیبۆرده‌كه راده‌گرێت و هه‌م له كاتی گه‌شتدا له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه ده‌یپارێزێت.
Top