سایتێك تایبه‌ت به وێنه‌گرتنی پیشه‌یی
سایت واته ماڵێك له شاری ئینته‌رنێتدا، هه‌ر ماڵه و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی، به‌پێی پێویست له فایلی ئایتیدا هه‌وڵمان داوه هه‌ر جاره و سایتێك بناسێنین كه سوود و زانیاری گشتی تێدابێت، ئه‌مجاره‌یان سایتی www.photo.net باس ده‌كه‌ین، ئه‌م سایته تایبه‌ته به وێنه‌گری و هونه‌ری وێنه‌گرتن، كاتێك سه‌ر به‌و سایته‌دا ده‌كه‌یت، به‌شی جۆراوجۆری تێدا ده‌بینیت، كه تایبه‌تن به هونه‌ری وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی، وه‌ك به‌شی فێركاری، لینكه‌كانی تایبه‌ت به راو بۆچوونی هونه‌رمه‌ندان و ئۆگرانی ئه‌و به‌شه سه‌باره‌ت به هونه‌ری وێنه‌گرتن، وێنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه یه‌كه‌مجار سه‌ردانی ئه‌م سایته ده‌كه‌یت سه‌ره‌تا سه‌ر له به‌شی gallery بده و بزانه چ وێنه‌یه‌ك سه‌رنجت راده‌كێشێت، له‌م به‌شه‌دا ده‌توانیت وێنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی مانگ یان ساڵی رابردوو ببینی، هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه سه‌رنجی راكێشایت ده‌توانیت داونلودی بكه‌یت.
