وێنه‌كانی سه‌ر كامێرا به ئاسانی بۆ ته‌بلێت بگوازنه‌وه
كامێرا دیجیتالییه‌كان هه‌رچه‌نده گشتیان كێبڵی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر و لاپ‌تۆپ و ئامێره‌كانی دیكه، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بۆ ئاسانكاری زیاتر بۆ گواستنه‌وه‌ی وێنه‌كان له سه‌ر كامێراوه بۆ لاپ‌تۆپ یان ته‌بلێت، ستاندێكی دیجیتالی نوێیان به‌رهه‌م هێناوه. كاری سه‌ره‌كيی ستانده‌كه كۆنترۆڵ كردن و په‌یوه‌نديی دامه‌زراندن له رێگای دووره‌وه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌توانیت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه له‌نێوان كامێرا‌و ته‌بلێتدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی كێبڵی هه‌بێت، ته‌نیا به‌هۆی وایه‌رله‌یسه‌وه په‌یوه‌ندی دابمه‌زرێت. ئامێره‌كه هه‌م ریمۆت كۆنترۆڵی له‌گه‌ڵدایه و هه‌م بلوتوس، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی وێنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن. دوو ره‌نگی سپی و ره‌ساسیان هه‌یه.
