فڵچه‌ی ددانیش بوو به هۆشمه‌ند
له جیهانی ئایتیدا هیچ سنوورێك له مه‌ودای خه‌یاڵ و راستیدا نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر سبه‌ی گوترا ده‌كرێت پێڵاوه‌كانت بۆ ئه‌و شوێنه‌ی مه‌به‌ستته بتبات، یان له‌كاتی تێكچوونی ته‌ندروستیتدا كراسه‌كه‌ی به‌رت ماساژت بدات و دكتۆر ئاگادار بكاته‌وه، هیچ به چیرۆكی خه‌یاڵیان دامه‌نێ. هه‌روه‌ك ئه‌و فڵچه‌ی ددانه‌ی كه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین.
ئه‌و فڵچه هۆشمه‌نده ئه‌وكاته‌ی كه ددانه‌كانت ده‌شۆیت، ئاگادارت ده‌كاته‌وه كه ده‌بێ چۆن فڵچه به‌دداندا بێنیت و چه‌ند خه‌ریكی شوشتنی ددان بیت، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه نا‌توانیت ددانه‌كانت بشۆیت كورته په‌یام بۆ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌نێرێت و ئاگادارت ده‌كاته‌وه.
فڵچه‌ی ددانی جۆری Beam ده‌كرێت ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه حه‌ز ده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان فێری ددان شوشتن بن به دیاری پێان ببه‌خشن و زانیاری سه‌باره‌ت به ددان شوشتنی منداڵه‌كانیان بزانن چونكه هه‌رجارێك كه ددان ده‌شۆیت به كورته‌په‌یام مۆبایله‌كه‌ت ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌وكات له‌و بواری خاوێن راگرتنی ددانی منداڵه‌كانیان دایك و باوكان باشتر ده‌توانن ئاگادار بن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وازی هێنابوو له ددان شوشتن، فڵچه‌كه سیحرییه‌كه كورته‌په‌یامێك بۆ دكتۆری تایبه‌تی كه‌سه‌كه ده‌نێرێت.
