BMW له ئۆتۆمبێله‌وه بۆ ماوس

BMW له ئۆتۆمبێله‌وه بۆ ماوس
BMW له ئۆتۆمبێله‌وه بۆ ماوس
كۆمپانیای BMW وه‌ك گه‌وره كۆمپانیایه‌كی ئۆتۆمبێل سازی ناسراوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه هه‌وڵ ده‌دا خۆی له ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی نوێشدا تاقیبكاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نوێترین ماوسی تایبه‌ت به گه‌مه‌كردنی به‌رهه‌م هێناوه، ماوسی تایبه‌ت به‌گه‌مه‌ی M10 له ریزی ماوسه سه‌ركه‌وتووه‌كانی تایبه‌ت به گه‌مه‌كردن دێت، ئه‌م ماوسه به به‌راورد به ماوسی M9 گۆڕانكارییه‌كی ته‌واوی به‌سه‌ر ستایل و كاركرده‌كه‌ی داهاتووه. له‌م ماوسهدا 11 دوگمه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن، كه ده‌كرێت به‌پێی ویستی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی پرۆگرامی بۆ دابندرێت، هه‌ر كام له‌و دوگمانهش ده‌كرێت 5 فه‌رمانی پێ بسپێردرێت، ئه‌ویش له رێگای پرۆگرامێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه له‌گه‌ڵ ماوسه‌كه دا هه‌یه. به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ماوسه‌كه له كانزای ئه‌لۆمینیۆم دروستكراوه و ده‌كرێت به‌پێی ده‌ست و په‌نجه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی قه‌باره‌كه‌ی بگۆڕدرێت.
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاره‌ق كردنی په‌نجه‌كان له سیسته‌مێكی فێنك كه‌ره‌وه سوود وه‌رده‌گیرێت، سوود وه‌رگرتن له‌و ماوسه له یاریدا چێژێكی زۆر به به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌خشێت و په‌نجه‌كانی ماندوو ناكات.
Top