پرۆگرامێكی گرنگ بۆ چاپخانه و بڵاوكراوه‌كان

پرۆگرامێكی گرنگ بۆ چاپخانه و بڵاوكراوه‌كان
پرۆگرامێكی گرنگ بۆ چاپخانه و بڵاوكراوه‌كان
پرۆگرامی به‌هێزی Priprinter ئامرازێكی گونجاوه و باشه بۆ چاپكردنی گشت جۆره وێنه‌یه‌ك، كتێب، پۆسته‌ر، گۆڤار و رۆژنامه، به‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی چاپ كردن بۆ نموونه چاپی دوولایی، گه‌وره و بچووك كردن. پرۆگرامی ناوبراو وه‌ك پرینته‌رێكی مه‌جازی له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه نمای ته‌واوی ئه‌و شته‌ی كه چاپی ده‌كه‌ی نیشان ده‌دات و ده‌توانی ئه‌وه‌ی پێویسته سه‌باره‌ت به كاری چاپی به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامه‌وه به‌بێ هه‌ڵه ئه‌نجامی بده‌ی. به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامه‌وه ده‌توانی چه‌ندین لاپه‌ڕه له یه‌ك لاپه‌ڕه دابنێی، یان ته‌نانه‌ت به‌ر له كرداری چاپكردن، لاپه‌ڕه سپییه‌كان له نێوان لاپه‌ڕه‌كان به‌هۆی پرۆگرامی ناوبراو لابه‌ری و هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی نووسینیش چاره‌سه‌ر بكه‌ی. گۆڕانكاری له دانانی لاپه‌ڕه‌كان، گۆڕینی مه‌ودای نێوان لاپه‌ڕه‌كان به‌شێكی دیكه له ئه‌ركه‌كانی ئه‌و پرۆگرامه‌ن، به‌هۆی پرۆگرامه‌كه‌وه ته‌نیا به یه‌ك كلیك ده‌یكه‌ی به PDF.
Top