ئامێری تۆماركردنی ده‌نگ له میدالیادا
ئه‌گه‌ر له‌مه‌ولا یه‌كێك هاته لات و سویجی سه‌یاره‌ی پێ بوو، مه‌دالیایه‌ك وه‌ك هه‌موو مه‌دالیایه‌كی ئاسایی له‌سه‌ر سویجهكه خۆی نواند، به وردبینییه‌وه سه‌یری بكه، بزانه ته‌نیا میدالیایه‌كی ئاساییه! چونكه ئه‌و میدالیایه‌ی كه وێنه‌كه‌ی لێره‌دا ده‌بینن ده‌توانێت بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێبكات ده‌نگ تۆمار بكات.
میدالیا یا ده‌نگ تۆماركه‌ری جۆری Edic-mini سایزه‌كه‌ی له ئینجێك بچووكتره، واته ناگاته 3 سم. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و میكرۆفۆنانهی كه تێیدایه ده‌توانێت ده‌نگ له دوورایی 9 مه‌تره‌وه تۆمار بكات. له‌وه‌ش گرنگتر هه‌تا 24 كاتژمێر بێ وه‌ستان ده‌نگ له‌خۆیدا تۆمار ده‌كات. ئامێره‌كه به‌گشتی ده‌توانێت هه‌تا 70 كاتژمێر ده‌نگ له‌خۆیدا تۆمار بكات.
