ئه‌و باتریانه‌ی مــــــــــــــــــــــــانگێك شه‌حنیان دانابه‌زێت
له‌نێو جه‌رگه‌ی قسهكردندای، له‌ناكاو مۆبایله‌كه‌ت به‌هۆی نه‌مانی باترییه‌وه ده‌كوژێته‌وه، یان له رێگایه‌كی دووری و هیچ ده‌ستت به شوێنێك راناگات كه مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن بكه‌یه‌وه، یان له سه‌فه‌ردای و شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به مۆبایله‌كه‌تت له‌گه‌ڵ خۆت نه‌بردووه. ئه‌وانه هه‌موو گرفتن، به‌ڵام هیچ گرفتێكیش بێ چاره‌سه‌ر نییه.
كۆمپانیای سۆنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفتانه جۆره باترییه‌كی به‌رهه‌م هێناوه كه له ده‌ره‌وه‌ی مۆبایل یا ئامێره‌كانی دیكه‌یه، واته تایبه‌ت نییه به ئامێرێكی دیاریكراو، به‌ڵكو به‌هۆی كێبڵه‌وه له ئامێره‌كه په‌یوه‌ند ده‌درێت، هه‌روه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌یبینن. ئه‌م باترییانه مانگێك شهحنهكانیان دانابه‌زێت. گرفتێك له‌و باترییانهدا ئه‌وه‌یه كه كێشی باترییه‌كه به‌قه‌د مۆبایله‌كه ده‌بێت واته 200 گرام. خودی باترییه‌كه به‌هۆی كێبڵی USBیه‌وه شه‌حن ده‌بێته‌وه. گه‌ر پێتوایه ئه‌م باترییه كێشه‌كه‌ی زۆره و ئاسان هه‌ڵناگیرێت، سۆنی جۆره باترییه‌كی دیكه‌ی به‌ناوی Stick-type به‌رهه‌م هێناوه كه به‌قه‌د فلاش میمۆرییه‌ك ده‌بێت.
