ته‌كنه‌لۆژیای شه‌حنكه‌ره‌وه
بێ وایه‌ره‌كان گشتگیر ده‌بن
كاتێك باسی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ده‌كرێت یان ئامێرێكی دیجیتالی نوێ به‌رهه‌م دێت، یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی ئامێره‌كه كه سه‌رنجت بۆلای خۆی رابكێشێت، به‌شی شه‌حنكردنه‌وه‌ی باترییه‌كه‌یه‌تی. كێشه‌ی شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئامێره دیجیتالییه‌كان ره‌نگه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بچێت و هه‌موو ئامێرێك به‌بێ وایه‌ر شه‌حن ببنه‌وه. هه‌روه‌ك له‌و وێنه‌یه‌ی كه لێره‌دا ده‌بینن. سامسۆنگ له‌م دواییانه‌دا شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بە ئامێره گلاكسییهكانی به‌رهه‌م هێناوه كه بێ وایه‌ره، له‌م دواییه‌شدا نۆكیا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به لایه‌نگرانی خۆی داوه كه شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی بێ وایه‌ر به‌رهه‌م بێنێت. كۆمپانیای ئه‌پڵیش له دوو كۆمپانیای ناوبراو دوا نه‌كه‌وتووه خه‌ریكه شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌كی بێ وایه‌ر به‌رهه‌م بێنێت. كێشه‌یه‌ك له شهحنكهرهوهكانی بێ وایه‌ردا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و ئامێره‌ی شه‌حن ده‌بێته‌وه له ته‌نیشت شه‌حنكه‌ره‌وه‌كه بێت.
