تهلهڤزیۆنهكانتان له داهاتوودا چه‌ند ئه‌رك ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟

تهلهڤزیۆنهكانتان له داهاتوودا چه‌ند ئه‌رك ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
تهلهڤزیۆنهكانتان له داهاتوودا چه‌ند ئه‌رك ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
له‌سه‌ره‌تای داهێنانی مۆبایله‌وه ته‌نیا ئه‌ركی پێوەندكردنی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام دواتر كامێرا و مۆڵتی میدیا و ئامێری گه‌یم و چه‌ندین ئه‌ركی دیكه بۆ مۆبایل زیاد كران، له ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی نوێ‌دا نه ته‌نیا مۆبایل بگره ئامێره‌كانی دیكه‌ش چه‌ندین ئه‌رك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ته‌له‌ڤزیۆن كه هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌مانان بزانین ته‌نیا ئه‌ركی نیشاندانه و گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگه، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا ده‌بینین ته‌له‌ڤزیۆنه هۆشمه‌نده‌كان ده‌توانن ئه‌ركی دیكه‌ش ئه‌نجام بده‌ن. به‌هۆی دێنگلی جۆری smart stick كه هی كۆمپانیای FAVIیه، ده‌توانیت ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ت بكه‌ی به كۆمپیوته‌رێكی پێشكه‌وتوو، مه‌به‌ستم ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه LED و LCDیانه‌یه، نه‌ك ته‌له‌ڤزیۆنی پێشوو. ئامێری دینگلهكه وه‌ك فلاش میمۆرییه‌كه له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه ده‌خرێت، سیسته‌می ئه‌ندرۆید له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن داده‌نێت و به‌هۆیه‌وه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه ده‌بێته كۆمپیوته‌رێكی پێشكه‌وتوو و ده‌توانی، بچیه ناو جیهانی ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك و یاهوو و یوتیوب و تویته‌ر و هتد.... ته‌نانه‌ت ده‌توانی ڤیدیۆیه‌كانی سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆشت له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن سه‌یر بكه‌ی. له‌گه‌ڵ ئامێره‌كه‌دا كیبۆرد و ماوسێكی تایبه‌تیش هه‌یه.
Top