ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و گۆرهوییهكانمان!
ره‌نگه هه‌ر من وا نه‌بم و زۆر كه‌سی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه بن، كاتێك به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستن نازانن گۆرهوییهكانتان له كوێ داناوه، هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێك ده‌گه‌ڕێن گۆره‌وی له هیچ شوێنێك دیار نییه. ره‌نگه به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژییه نوێیه زۆرجاران به ده‌ست گۆره‌وی بزركردنهوه بێزار ببن، بۆیه داهێنانێكی تایبه‌تیان بۆ بزرنهكردنی گۆره‌وی داناوه.
هه‌سته‌وه‌رێكی بچووك به‌ناوی Plus+socks كه لە دوگمه‌یه‌كی بچووك ده‌چێت و له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گۆرهوییهكهوه دوراوه و له‌وێدا كۆدێكی ناسین (ID) داندراوه. به‌هۆی پرۆگرامێكی تایبه‌تی ئامێرێكی بچووك كه به‌هۆی بلوتوسه‌وه له‌سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان داده‌ندرێت ده‌بیندرێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نیا تاكه گۆرهوییهكیش بزر بێت به‌هۆی ئامێره‌كه‌وه ده‌زاندرێت كام تاكه گۆره‌وییه، هی چه‌په یا هی راست. به‌هۆی هه‌سته‌وه‌ره‌كه و له‌سه‌ر پرۆگرامی سه‌ر مۆبایله‌كه ده‌زاندرێت كه گۆره‌وییه‌كه چ كاتێك شۆراوهو و چه‌ند جار شۆراوه و ته‌نانه‌ت مێژوویی كۆتایی هاتنه‌كه‌شی دیاری ده‌كات.
