دۆزینەوەی ڤایرۆسی ئەپل
كۆمپانیای پرۆگرامسازی دژە ڤایرۆسی كاسپەرسكای رووسی یەكەمین ڤایرۆسی دۆزیەوە كە تووشی كۆمپیوتەری ئەپل دێت ئەو ڤایرۆسە ناوی find andcall كە تایبەت بەدزینی داتاو وێنەیە ماوەیەك بەر لەئێستا لە وولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووە كە كۆمپیوتەری ماك و ئەپل تووشی ڤایرۆس هاتووەنە ئەم ڤایرۆسە لەرێگەی بەرنامەی یاریدەدەری چاڤاوە دەچێتەناو كۆمپیوتەرەكە كۆمپانیای كاسپەرسكا بریاری دا پشكنین ئەنجام بدات پاش پشكنین ئەم ڤایرۆسەی دۆزیەوە وە لەگەل بڵاوكردنوەی ئەو هەواڵە بەبەڵگە دەیسەلمێنێت كە ئەم ڤایرۆسە داتاو زانیاری ناو كۆمپیوتەری ئەپل دەبات وە هەر لەدوای بڵاو كردنەوەی ئەم هەواڵە دژە ڤایرۆسی تایبەت بە ئەپڵ دروست كراوە ، بەم جۆرە كۆمپیوتەری ماك توشی هەمان پەتای ئای بی ئێم بووە .
