گەلێك سایت هەن بۆ دابەزاندنی وێنەكانت لەسەر سایتەكە بۆ ئەوەی لەسایتی دیكەدا كەڵكی لێوەربگری، هەندێك لەم سایتانە بەخۆڕایی و بێ بەرامبەر نین لەبەرامبەر خزمەتگوزاری ئەپلۆدكردنی وێنەكان بڕە پارەیەك وەردەگرن، بەڵام سایتێك كە لێرەدا ئاماژەی پێدەكەين هەم بەخۆڕاییە و هەم خێرا و بێ گرفتیشە لەئەپلۆد و هاوبەشكردنی وێنەكان. سایتی www.yespix.me سایتێكە كە خزمەتگوزارییەك لەم سایتەدا هەیە وەك ڕاكێشانی وێنەكە بۆ سایتەكە كە پێیدەگوترێت (Drag and drop). كە بەهۆی ئەم سایتە دەتوانی لەماوەی چەند چركەیەكدا وێنەكانت لەخزمەتگوزاری سرێڤێرەكانی سایتەكەدا ئەپلۆد بكەی. لەم سایتەدا چەندین خزمەتگوزاری دیكەش هەیە بۆ زیاتر ئاشنابوون بەخزمەتگوزارییەكانی دیكەی سایتەكە دەكرێت سەرێك لەسایتەكە بدەی.