بۆكسێك بۆ هه ڵگرتن و ئه رشیفكردنی فایله كانی مۆڵتی میدیا

بۆكسێك بۆ هه ڵگرتن و   ئه رشیفكردنی فایله كانی مۆڵتی میدیا
DMR-HRT300 بەرهەمێكی نوێی دیجیتالی كۆمپانیای پاناسۆنیكە، ئەم بۆكسەی كە لەوێنەكەدا دەیبینن توانای هەڵگرتن و ئەرشیفكردنی وێنە، فیلم لەكامێرا دیجیتالییەكان یا كامێرای مۆبایل هەیە، هەروەها توانای خەزنكردنی هەر پرۆگرامێكی لەتەلەڤزیۆندا هەیە كە بەهۆی تیۆنەری تەلەڤزیۆنی ناو خودی ئامێرەكە پرۆگرامەكان تۆمار و خەزن دەكات. بەهۆی ئەو بۆكسەوە دەتوانی گشت زانیارییە خەزنكراوەكان وەك وێنە و فیلم و لەناو تۆڕەكانی مۆبایل، لاپتۆپ و ئامێرەكانی دیكە هاوبەش بكەی. هەروەها دەتوانێت لەو وێنانەی كە لەخۆیدا خەزنی كردوون، سلایدێكی جوان ئامادە بكات و تا بتوانی لەفەیسبووك یا یوتیۆب یان هەر تۆڕێكی كۆمەڵایەتی دیكە بیكەی دایبنێی. هاردی ناوخۆی ئەو بۆكسە 500 گیگایە، جگە لەوەش لەپۆرتی USB و هاردی دەرەكیش سوود وەردەگرێت. ئەو بۆكسە سوودمەندە لەگەڵ سیتسەمەكانی ماك و ئەندرۆید و ویندۆزیش دەگونجێت.
Top