پرۆگرامێك بۆ رێككردنی فایل و فۆلده‌ره‌كان

پرۆگرامێك بۆ رێككردنی فایل و فۆلده‌ره‌كان
گه‌ر له‌سه‌ر دیسكتۆپی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت فایل و فۆڵدەرێكی زۆر هه‌یه و قه‌ره‌باڵغییه‌كه هه‌ر مه‌پرسه.. زۆر كه‌س له‌وانه‌ی كۆمپیوته‌ر به‌كاردێنن و چه‌ندین ساڵیشه كار ده‌كه‌ن تێكه‌ڵ پێكه‌ڵییه‌ك له كاره‌كانیاندا له‌كاتی خهزنكردندا هه‌یه بۆ نموونه، فۆڵدەرێك هه‌یه فایلێكی مۆسیقی، فایلێكی ڤیدیۆیی، چه‌ند فایلێكی دوكیۆمێنتی و چه‌ندین وێنه‌ی تێدایه... جار هه‌یه بۆ فایلێك ده‌گه‌ڕێت نازانێ له كام فۆڵدەردا هه‌یه، بهكارهێنهرهكهش تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و هه‌موو فایله رێك بخاته‌وه... بۆ هه‌ر جۆره فایلێك فۆڵدەرێك بكاته‌وه. چه‌ند پرۆگرامێك هه‌ن تایبه‌ت به ئه‌ركی رێككردنی فایله‌كان به‌پێی جۆره‌كانیان و دانیان له فۆڵدەری تایبه‌ت به‌خۆیان، پرۆگرامی Droplt یه‌كێكه له‌م پرۆگرامانه. كاتێك پرۆگرامه‌كه‌ت له ئینته‌رنێت دابه‌زاند كه قه‌باره‌كه‌ی زۆر گه‌وره نییه و پاشان سێته‌پ كردنی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر، ئایكۆنێكی چوارگۆشه‌ی ره‌نگ شین له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت. كاركردن به پرۆگرامه‌كه زۆر ئاسانه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بته‌وێ هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی تایبه‌تن به وێنه، له فۆڵدەرێكدا كۆبكرێنه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه فایله‌كه بكێشی بۆ ناو پرۆگرامه‌كه، پرۆگرامه‌كه فایله‌كه ده‌گوازێته‌وه بۆ فۆڵدەرێك كه پێشتر به پرۆگرامه‌كه‌ت سپاردووه كه ئه‌گه‌ر فایلێكی وێنه‌یی هاته‌سه‌ر ئایكۆنه‌كه بۆ ئه‌و فۆڵدەرهی به‌ڕێ بكات. یان ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی ئه‌و فایله وێنه‌ییانه‌ی كه قه‌باره‌یان 2 میگایه له یه‌ك فۆڵدەردا كۆبكاته‌وه، یان كۆپێیهكیان لێههڵگرێتهوه و له فۆڵدەرێكدا خه‌زنیان بكات، پرۆگرامه‌كه هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه ئه‌نجام ده‌دات.
Top