به پێشكه‌وتنی خێرای ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتاڵی كۆمپانیاكان كه‌وتوونه‌ته ركابه‌ری بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێری نوێتر و كاراتر، كاتژمێری ده‌ستی یه‌كێكه له پرۆژه نوێیه‌كانی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ئامێری دیجیتاڵی. له‌م دواییه‌دا كۆمپانیایه‌ك نوێترین كاتژمێری هۆشمه‌ندی به‌رهه‌م هێناوه كه به كاتژمێری جۆری Cookoo watch ناسراوه، كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كه له‌گه‌ڵ مۆبایل یا ته‌بلێت په‌یوه‌ند ده‌درێت و دواین ئیمێل و كورته په‌یامه‌كان له‌سه‌ر كاتژمێره‌كه ده‌بینی. كاتێك كه كورته په‌یامێك، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی یا ئیمێلێك یا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ مۆبایله‌كه‌ت یا ته‌بلێته‌كه‌ت دێت، ئه‌و زانیارییه له رێگای سیسته‌می بلوتوسه‌وه بۆ كاتژمێره‌كه ده‌گوازرێنه‌وه‌و له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه ئایكۆنی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته وه‌ك هێمای كۆترێك بۆ هاتنی ئیمێل یا كورته په‌یام یا مۆبایلێك به نیشانه‌ی هاتنی په‌یوه‌ندی نیشان ده‌درێت، ئیدی به‌هۆی ئه‌و كاتژمێره پێویست ناكات هه‌میشه مۆبایله‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت هه‌ڵبگری.