پرۆگرامێك بۆ چێكردنی داری بنه‌ماڵه‌

پرۆگرامێك بۆ چێكردنی داری بنه‌ماڵه‌
داری بنه‌ماڵه‌ یان به‌ واتایه‌كی دیكه‌ داری دیاریكردنی بنچینه‌ و كه‌ به‌ عه‌ره‌بی پێیده‌گوترێت (شجره‌ العائیله‌) به‌وه‌ ده‌گوترێت كه‌ یه‌كێك بیهه‌وێ بنچینه‌یه‌كه‌ی خۆی له‌ چه‌ند پشتێكه‌وه‌ له‌سه‌ر كاغه‌ز تۆمار بكات، ئه‌و شێوازه‌ له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ تا به‌هۆیه‌وه‌ نه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ بزانن باب و باپیرانیان كێن.
پرۆگرامێك هه‌یه‌ بۆ چێكردنی داری بنه‌ماڵه‌ كه‌ به‌ ئینگلیزه‌كه‌شی دیاره‌ هه‌ر ئه‌و واتایه‌ی پێده‌ڵێن بۆیه‌ پرۆگرامه‌كه‌ به‌ Family Tree Builder ناسراوه‌. پرۆگرامه‌كه‌ زۆر به‌ جوانی دیزاین كراوه‌، توانای دانانی وێنه‌ی تاكه‌كانی ناو داره‌كه‌شی هه‌یه‌. له‌و پرۆگرامه‌دا ده‌توانرێت ره‌گه‌زی مێ و نێریش لێك جیابكرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها توانای دیاریكردنی روخساری كه‌سه‌كانی هه‌یه‌. دانانی شوێنی كه‌سه‌كان به‌پێی ناوچه‌ی جوگرافیایی تێدایه‌...
Top