كیبۆردێك لەگیرفاندا جێی دەبێتەوە

كیبۆردێك  لەگیرفاندا جێی دەبێتەوە
لەگەڵ ئەوەیدا كە كۆمپیوتەرەكانی جۆری تەبلێت و نوت بوك، پەرەدەسێنن، كۆمپانیایەكی ژاپۆنی كیبۆردێكی تایبەت بەكۆمپیوتەری جۆری تەبلێت و نوت بوكی بەرهەم هێناوە كە دەكرێتە چوار بەش و بەئاسانی لەبەڕكدا هەڵدەگیرێت.
كیبۆردی Thanko بەهۆی كێبڵی USBیەوە لەتەبلێت یا نوت بوك پێوەند دەدرێ و دەبێتە چوار بەشی پێكەوە بەستراو. دوگمەكانی ئەو كیبۆردە وەك كیبۆردێكی ستاندارد مەودای نێوانیان ڕەچاو كراوە. كێشی كیبۆردەكە 226 گرامە و لەگەڵ هەردوو جۆری كۆمپیوتەری ماك و ویندۆز دەگونجێت.
Top