رێكۆردەرێكی دیجیتالی زۆر تایبەت
ریكۆردێكی نوێی دیجیتالی بەناوی Zoom H2n كەوتۆتە بازاڕ كە دەنگە زیادییەكان لادەبات و هەروەها دەنگی كەسە مەبەستەكە زۆر بەهێز دەكرێت. لەو ڕیكۆردەرەدا پێنج مایكرۆفۆن هەن، بەمجۆرە بەكارهێنەران دەتوانن دەنگ بەچوار حاڵەت تۆمار بكەن. هەروەها ڕیكۆردەرەكە شاشەیەكی تایبەتی هەیە كە له شاشەكەوە دەكرێ ڕەوتی تۆماركردنی دەنگەكە بزانی، ڕیكۆردەكە تا 20 كاتژمێری بەردەوام دەنگ تۆمار دەكات. بەهۆی كێبڵێكی USBیەوە فایلە دەنگیەكە بۆ سەر كۆمپیوتەر دەگوازرێتەوە.
