پرۆژكتۆر (پرۆجیكتەر) ئەو ئامێرەیە كە بۆ نیشاندانی سلاید و فیلمەكان بە قەوارە و سایزی دڵخواز سوودی لێوەردەگیرێت، كامێراكانی دیجیتالی فیلم هەڵگرتنەوە بەهۆی قەبارەی بچووكیان شاشەی نیشاندانیان زۆر بچووكە و تەنیا بەكارهێنەرەكەی دەتوانێت بیبینێت، كۆمپانیای سۆنی هەڵستاوە بەدانانی پرۆژكتۆرێك لەسەر هەندێ كامی جۆری HDR-PJ50، بەهۆیەوە دەتوانی دیمەنی فیلمە هەڵگیراوەكە لەسەر دیوار یان هەر شتێكی دیكە بە سایزی 60 ئینج نیشان بدرێت. رەنگە بپرسین پرۆژكتۆر و هاندی كام بۆ پێكەوە، بۆ وەڵام دەڵێین ئێوە زۆر جار لە سەیرانگا، یان شوێنێكی دیكە كۆبوونەتەوە و فیلم هەڵدەگرنەوە، بۆ سەیركردنی فیلمەكە دەبێت تەلەڤزیۆن یان كۆمپیوتەرتان هەبێت، ئەویش لەو شوێنانەدا گیر ناكەون، ئەوكات زۆر بە ئاسانی بە پرۆژكتۆرەكە فیلمەكە نیشان دەدرێت. جگە لە پرۆژكتۆرەكە دوو سپیكەری بەهێزیش و ئامپلی فایرێكیش لەسەر هاندی كامەكە هەیە بۆ گوێدان بە دەنگی ناو فیلمەكە.