جان پۆڵ كەیتی كە كەسێكی بیزنسمان بوو، لە ئەمریكا لە ساڵی 1892لە دایكبووە، دواتر گەشتی بۆ وڵاتی بەریتانیا كردووە و لەوێ ژیاوە، بە یەكێك لە رەزیلترین مرۆڤی جیهان دادەنرێت، تەنانەت خواردنی بە پارچەی بچووك و پارەی كەم بووە، لەبەر زۆر رەزیلییەكەی تەلەفۆنی گشتی دانابوو لەكۆشكەكەی بۆئەوەی لەكاتی قسەكردن لەگەڵ میوان و كەسە نزیكەكانیدا تێچووی پەیوەندییەكانی كەم بێت، ئەو كەسە لەساڵی 1973 نەوەیەكی كە ناوی (پۆڵ بوو) لەلایەن مافیاكانی ئیتاڵیاوە رفێندرابوو، بۆ ئازادكردنی داوای 17 ملیۆن دۆلاریان كرد، جانی رەزیڵ رەتی كردەوە ئەو پارەیە بدات و بە مافیاكانی گوتبوو كە 14 نەوەی دیكەم هەیە، دواتر لەسەر 800 هەزار دۆلار رێككەوتن و رازی بوو ئەو بڕە پارە بدا بەدزەكان لە بەرامبەر ئازادكردنی نەوەكەی، بەڵام بەو مەرجەی ئەو بڕە پارەیە بەقەرز و بەسوودی 4% لەسەر كوڕەكەی هەژماربكات، دواتر خۆیشی لەساڵی 1976 كۆچی دوایی كرد.