چۆنێتی گرنگیدان بە جانتاكانی دەست

چۆنێتی گرنگیدان بە جانتاكانی دەست
وەك خانمێك جانتاكەت هاوەڵ و خشڵ و كەرەستەی تەواوكاری جوانیتە، چونكە هەمیشە لەگەڵتدایە و لەسەر شان و لەسەر دەستتە، بۆیە بەشێكی جوانیتە، كاتێك كە تۆ درەوشاوە و نازدار دەبیت، ئەویش دەگەشێتەوە، هەروەها پێچەوانەش دروستە كە جانتای دەستت ناسك بێت، جوانیت تەواو دەكات، بۆیە پێویستە جانتاكەت ئاوێنەی جوانیت بێت، هەمیشە ئاگاداری جانتاكەت بە كە پاك و خاوێن بێت، هەروەها هەوڵبدە زیاتر لە سێ جانتات هەبێت، كە بۆ شوێنی فەرمی هەڵیان دەگریت، هەروەها سێ جانتای بچووكیش بۆ دەرچوون و گەشت، دوو رۆژ لەسەر یەكتر و دووبارە هەمان جانتا هەڵمەگرە، بەڵكو زوو زوو بیانگۆڕە، تا جانتاكەت دووبارەیی پێوە دیار نەبێت، هەروەها هەوڵبدە كەرەستەكانی ماكیاژت لە نێو جانتاكەتدا و لە ناو پارچە قوماشێك، یان زەرفێكدا بن، بۆ ئەوەی ئەگەر هەر شلەمەنییكی كەرەستەكانی ماكیاژت برژێت نەكەوێتە ناو جانتاكە، بەڵكو لە ناو زەرف و قوماشەكەدا كۆ ببێتەوە، لە كاتی رۆیشتن با جانتاكەت لەسەر شانت بێت، لە نێو ئوتۆمبێلیشدا لە تەنیشت خۆتەوە دایبنێ، لە كاتی دانیشتن لە شوێنی گشتی با لەسەر دەستت بێت، مانگانە هەموو جانتاكانت بە جوانی بشۆ و دوانیان بهێڵەوە تا ئەوانی دیكە وشك دەبنەوە و پاشان دووانەكەی دیكەش بشۆ.
Top