ئۆیڵ پەمپ

ئۆیڵ پەمپ
ئۆیڵ پەمپ ئامێرێكی میكانیكییەكە پەستانی پێویست دروستدەكات بۆ كرداری سوڕاندنەوەی رۆن لە ناو بزوێنەردا، كاتێك ئۆیڵ پەمپ كار نەكات پاش ماوەیەكی كەم بزوێنەر جام دەبێت، بەوەش پێویست دەكات بزوێنەرەكە دابگیرێت، ئەمە سەرەڕای تێچویەكی زۆر، تەمەنی بزوێنەر كەم دەبێتەوە، لە ئۆتۆمبێلەكانیشدا هێمای رۆن لەسەر داشبۆرد دادەگیرسێت، ئەگەر گێچی پەستانی رۆن ئاستێكی نزم بخوێنێتەوە، دەگونجێت بزوێنەرەكە دەنگێكی بەرز دەر بكات. هەروەك فیول پەمپ، ئۆیڵ پەمپیش فلتەری هەیە كە لە ناو كێسی رۆندایە، كەواتە بەپاكڕاگرتنی فلتەر ئۆیڵپەمپیش تەمەنی زیاتر دەبێت، ئەوەش دەكرێت بەهۆی رۆنێكی كوالێتی باش بەكاربێنین كە بەڵخ دروست نەكات. هەندێ رێگا بۆ پاراستنی ئۆیڵپەمپ هەیە، كەگرنگترینیان زوو گۆڕینی رۆنەكەیە پێش كاتی خۆی، بۆ نمونە ئەگەر رۆنەكە توانای (5000km)ی هەبوو ئەوا لە (4000km) بۆ زیادبونی تەمەنی ئۆیڵ پەمپ و بزوێنەریش بیگۆڕە، گۆڕینی فلتەری رۆرن لەگەڵ هەر گۆڕینێكی رۆن، یان بۆ هەر دووجار رۆنگۆڕینێك جارێك فلتەر بگۆڕدرێت، ئۆیڵ پەمپ جۆری زۆرە، بەڵام تەنیا دوو جۆریان لەناو بزوێنەری بەتایبەت لە ئۆتۆمبێلدا بەكاردێت كە بریتیین لە جــۆری یەكەم: The Gear Type Oil Pump، جــۆری دووەم: The Rotor Oil Pump.
Top