وڵاتانی پێشەنگ بۆ كۆرۆنا

وڵاتانی پێشەنگ بۆ كۆرۆنا
جاران بەریتانیای مەزن لە هەموو روویەكی پێشكەوتنەوە پێشەنگ بوو، تەنانەت لە پیشەسازی و بواری سەربازی و شارستانییەتیشدا، بەڵام لە ساڵی (2021)دا، بەریتانیای مەزن پێشەنگی لە بڵاوبوونەوەی رێژەی پەتای كۆرۆنادا گرتووە، ساڵی 2020 زیاتر 80 هەزار بەریتانی بوونە قوربانیی ئەو ڤایرۆسە، لەم ساڵیشدا كە ڤێژنی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید20) بڵاو بووەوە، سەرەتا لە بەریتانیا و بەرازیل بڵابوویەوە. دوای ئەوەی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا لە جیهاندا دروست كرا، ئێستا رۆژانە زیاتر لە (2000) كەس كوتانەكە وەردەگرن، كە ئەوەش بەرامبەر بە خەڵكی ئەو وڵاتە كەمە، هەر بۆیە لە ساڵی تازەدا قەدەغەكردنی هاتوچۆ و كەرەنتین دووبارە ئەو وڵاتەی سست كردەوە. هەر لە ساڵی تازەدا زیاتر لە (1035) كەس لە ماوەی (28) رۆژدا مردوون، هەفتەی رابردوو شاژن ئەلیزابیسی (94) ساڵ ڤاكسینی دژە كۆرۆنای پێ درا، لە ئێستاشدا ئەو وڵاتە پێشەنگی جیهانە لە رووی پەتای كۆرۆناوە، كە رێژەی تووشبووانی گەیشتۆتە یەك ملیۆن و نیو كەس، ئەوەش بۆتە هۆی وەستانی ژیان لەو وڵاتەدا.
Top